سێ سێی قانع
Appearance
سێ شتن ئەمڕۆ لە دنیا بێ وەجاخ و جێگەدار | شاعیران یەک، عالەمان دوو، نیشتمانی کوردەوار |
سێ شتن لەم دەورەدا هیچ شۆرەت و ناویان نییە | عەیبی دەوڵەتمەند و شێعری قانع و مەرگی هەژار |
وەک پڵاوی خانەقا ئیسمێکی بێ جسمی برا | یەک مرووەت، دوو سەخاوەت، سێ وەفای عەهد و قەرار |
سێ نەخۆشی کەوتە دنیا هیچ دەوا و چارەی نییە | کیبر یەک، بەرتیل دوو، سێ، موخلسی پارە و دینار |
سێ مەتاعی پڕ بەها ئەمڕۆ تەواو بێ قیمەتن | یەک شێعر، دوو ڕاستی، سێ حورمەتی خاک و دیار |
بێ وەفایی لازمەی سێ تایەفەن لەم کانەدا | دولبەران یەک، کورسی دوو، سێیەم گوڵی خونچەی بەهار |
سێ کەسن هەگیز بە مەیل و ئارەزووی خۆیان نەگەن | قانعی یەک، برسی دوو، سێ بوڵبوڵی دێوانە کار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|