سەبا ئەی مەحرەمی ڕازم ئا وەرە
Appearance
سەبا ئەی مەحرەمی ڕازم ئا وەرە | ئەم مەکتوبەم بۆ خزمەتی یار بەرە |
لەپاش عەرزی سەلام و ئیحترامات | بکە ماچێکی چاوی ئەو دولبەرە |
ئینجا شەکوام بگەیەنە حوزووری | گلەیی لێ بکە بۆ لێمان بی خەبەرە |
عیللەت چییە کە ناپرسێ لە حاڵم | شەوقی نەما ؟ تا توشی دەردی سەرە؟ |
بە کەماڵی ئیحتیرام عەرزی بکە | دەرحەقی من لوتفی ئەو تاجی سەرە |
بڵێ پێی من وەک قەترە شەبنمێ | ئەبمە فیدای ئەو خورشیدی خاوەرە |
بەس ئەوەندە فەرامۆشم نەکاتن | ئیتر هەرچی ئەفەرموێ مەعتەبەرە |
ناتیقا نوتقی حەسەن بەگ بەبێ شک | بۆ دڵە بیمارەکەت چارەسەرە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|