سەبەب چییە ئەی دڵی دێوانە دووبارە پەشێواوی
Appearance
سەبەب چییە ئەی دڵی دێوانە دووبارە پەشێواوی | لە عەقڵ و فەهمەوە دەرچووی، لە عەیب و عارە وا ماوی |
مەگەر مەحکوومی یاری یا لەبەر ئیعدامێ ترساوی | وەکوو کوشتەی قەساب ئەی دڵ چییە وا غەرقی خوێناوی |
لە گۆشەی بێکەسی دائیم لە غەمدا مات و داماوی | |
لە موڵکی حوسن و ئیقلیمی مەلاحەت تاکە ئەم شۆخە | عەجائیب شاهـ و عارز ماهـ و تینەت پاکە ئەم شۆخە |
دلا سەد کوشتەیی وەک تۆی لە ژێر پێ خاکە ئەم شۆخه | ئەگەر فەرمووی لە قەتلی عاشقان بێباکە ئەم شۆخە |
هەزاری کوشتووە وەک تۆ قەدی لاولاوی و لاوی | |
بە حەلقەی زولفەکەی، یارم عەجائیب داوی داناوە | بە دانەی خاڵەکەی سەر ڕووی فەریبی عالەمی داوە |
لە وەحشەت بوو کە تەیری دڵ بە نێویا هات و تێ ماوە | چ سەیادێکە، سەد وەحشی لە چینی پرچی پێچاوە |
خەڵاسی تۆ نییە ئەی دڵ لە داوی زوڵفی باداوی | |
لە سەر سەفحەی شەهیدانە لە سایەی عەشقی تۆ ناوم | بکە ڕەحمێ بە من قوربان بە غەمزەی تۆیە کوژراوم |
لە ڕوویی دۆستی جارێ بنۆرە ئەشکی خوێناوم | ئەگەر فەڕزەن عەدوو بێتن ببینێ چارەیی چاوم |
لە بۆ من خوێن دەبارێنی لەسەر دوو چاوەیی چاوی | |
دڵا بۆچی دەوام ناکەی لە عەشقا هەرچی تووشت بوو | گوتی چ بکەم کە شێواوم بە سیحری چاوەکەی جادوو |
لە پیری عەشقەوە پرسیم ئەویش دووبارە وای فەرموو | دڵا، دێوانەیی خۆتە کە یار بێمەیلە دەرهەق توو |
وەئیللا ئەو لەسەر ئەو عەهدە ماوە تۆ ئەگەر ماوی | |
لە تەسویری برۆی با جەدوەلی نەققاشی چین دەرچی | لە تەرزی قامەتی بەرزی قەدی شمشاد عەرعەر چی |
لە وەسفی نەوخەت و خاڵی تەواو بوو عومرەکەم گەرچی | لە تەعریفی بڵێم چی با قەڵەم دەرچی بڵێم هەرچی |
تەواو نابێ بەچی ئەوسافی پێچی پەرچەمی خاوی | |
لە دەردی بێ دەوا بوویمە غەریب و شووهرەیی شاران | دوعامان بۆ بکەن ئێوە و خودا زومرەی وەفاداران |
لە ڕاستم، گوێ مەدن بە قسەی ڕەقیب و قەولی بەدکاران | مەڵێن سافی کە ئێستێکە لە یادی یار نییە، یاران |
لە دڵدا فیکری دڵدار و هەمیشە زکر ئەکا ناوی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|