سەد شوکری خودا پاکە دەروونم لە عەداوەت
Appearance
سەد شوکری خودا پاکە دەروونم لە عەداوەت | وەک بەعزە کەسێ نیمە دڵی پڕ لە قەساوەت |
ئەحواڵی سیاسەت نە ئەپرسم نە ئەزانم | عاشق بە قسەی عاقڵ و دانایی زەمانم |
قەت چەرخی فەلەک ناکەمە دوژمن بە ژیانم | چۆن دێت و دەچێ لەککەیی ئەو ناخەمە شانم |
قەرزی ئەم و ئەو ناخەمە پشتگوێ بە فڕوفێڵ | بۆ نانی بەلاش نیمە خەیاڵێ کە ببم وێڵ |
سواڵی عەرەق و ئەلبیسە و قۆندەرە ناکەم | مەیلی شەڕە جرت و قسەیی مەسخەرە ناکەم |
خوو نادەمە سەر کۆنکەن و سەر پۆکەر و ڕامی | گوێ نادەمە سەر شیعر و غەزەلیاتی غەرامی |
ئەم ڕێیە کە گرتوومە لەلام ڕاست و ڕەوانە | بەم ڕەنگە ژیانی بەشەرییە چ جوانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|