Jump to content

سەد کە پاشای حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی

From Wikisource
سەد کە پاشای حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310583سەد کە پاشای حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی1918تاھیر بەگی جاف
سەد کە پاشای، حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی من قسەی حەق هەر ئەکەم سا چۆن موجازاتم ئەدەی
من بە تەختی خوسرەو و جامی جیهانی تێ ئەگەم تۆ بە مەئموور و ئیعانەی دۆم خەڕڕاتم ئەکەی
«من بە سەد میننەت لە نەحلی لێوی یاری خۆم ئەخۆم تۆ بە شاگردی دووکانی مەروەقە و نانم ئەکەی
من ڕەزا نابم بە نانی گەندومی ئادەم فەریب تۆ ئومیدی کوورەخانەی نانەواخانم ئەکەی
من لە شاهی خاوەنی فێڵ و عەلەم پەروام نییە تۆ بە ژێر دەستی پیادە و ئەسپەوە ماتم ئەکەی
في المثل من موسلیمم دەعوای موسڵمانیم هەیە تۆ حەواڵەی مەسئەلەی ئینجیل و تەوراتم ئەکەی
نەزم و نەسری تاهیر ئیمڕۆ بۆتە ئەورادی زبان تازە دێی فێری قەسیدە و شیعر و ئەبیاتم ئەکەی


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.