سەربازی (I)
Appearance
کە هاتە باسی نامووس و هونەر بێ قیمەتە ئەولاد | لە پێی عیزز و شەرەف فەرزە سەر و ماڵت بدەی بەرباد |
لە عیشقی تاقە خاڵێ بوو لە چاهی غەبغەبی شیرین | کە ئێستەش جۆشی هەر ماوە ئەساسی شۆڕشی فەرهاد |
لەبەر چی وا لەسەر خاکی وەتەن خۆمان بە کوشت نادەین؟ | کە تەنها تاقە باخێکی ئەژی سەد جەننەتی شەدداد |
لە بیرم دێ شەوێ بوڵبوڵ بە نەغمەی پڕ مەقام ئەیوت: | کەسێ کەللەی بە شۆڕش بێ لە نەنگ و عاریە ئازاد |
لە داری پیرمەسوور و پیرە دەستوورت چ نەفعی دی؟ | لە قەبری مامە شاکە و سۆفی ڕیش سوورت چ دی ئیمداد؟ |
دە کوردە بەسیە بێ هۆشی وەرە گوێ ڕاگرە بۆ من | بزانە شیعری من نافعترە بۆ تۆ لە سەد ئوستاد |
بە وەڵڵا کوردە من ئەمرم لە پاشان هەر ئەڵێی هەی های | ئەدیبێ تر وەکوو قانع لە کوێ بێ داد و هەی بێداد |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|