Jump to content

سەربازی (II)

From Wikisource
سەربازی (1950)
by قانع
307284سەربازی1950قانع
سەر لە بۆ سەربازی چاکە نەک لەبۆ چەتفەی گران دڵ لە بۆ خەمخۆری چاکە نەک لەبۆ میهری کچان
چاو ئەگەر فرمێسکی خوێنین دانەڕێژێ بۆ وڵات دەک بە کوێری هەر بمێنێ تاوەکوو ئاخر زەمان
دەم ئەگەر هاواری هۆزی خۆی نەکا پڕ بێ لە قوڕ سینە وەک کۆتر نەناڵێ، پڕ بێ لە ژان
بۆیە شانم پێ ئەوێ، باری خەمم بۆ هەڵگرێ یا زمانم بۆیە چاکە، ببڕێ وەک تێغی دەبان
بۆ جلیت بازی قسە و مەیدانی فێڵ و دەس بڕین شەهسوارێکم بە چەشنی ڕوستەمی مازەندەران
بێتە سەر باری کەرەم یەک دانە جۆ نادەم بە کەس خۆم بە جۆیێ ئەیفرۆشم، ئاو و خاکی نیشتمان
من بە دەم میللەت پەرەستم، خزمەتی کوردان ئەکەم خوێنی بابیشم ئەڕێژم بۆ تەماعی یەک قەران
ئافەرینم بارەکەڵڵا ئیشی خۆمە چاو و ڕاو دوو دڵ و سێ دولبەر و چوار مامەڵە و پێنج شەش زمان
تاوێ گاندیم بۆ وەتەن تەرکی هەموو خۆراک ئەکەم تاوێ شێخی خانەقام و تاوێ جەردەی سەر ملان
تاوێ ئەمبینی ئەفەندیم، عەتر و سابوونم هەیە لەحزەیێ سەیرم ئەکەی شێخ و مەلا و ڕیشێکی پان
هەر شەوێ پارەم ببێ تەقلیدی سەد خەییام ئەکەم هەر سەعاتێ مەی نەبوو، بەرماڵ و شانە و تەیلەسان
تاوێ کوردم، ڕانک و چۆغە و مێزەر و پەستەک لە بەر گاهێ شەپقە، گەهـ قەلەنسوو، گاهێ خوودەی سەر گران


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).