Jump to content

سەرگەرمی

From Wikisource
سەرگەرمی (1950)
by قانع
307306سەرگەرمی1950قانع
لە پێش چاوم هەموو عالەم بە چەشنی پەڕەکایێکە سەرم گەرمە لە مەستیدا چ دەربەستی کڵاویێکە!
هەموو مڵکی بەڵا و میحنەت بە تەنیا ملک و تاپۆمە کەسێ وا بێ لە ناو شارا چ دەربەستی سەرایێکە؟!
بە غەیرەز خەم کە خواردنمە نەهار و شام و بەرقلیان لە ئەنعامی خوا حیسسەی ئەمن تەنیا نیگایێکە
لە ئاسمانا بەلایێ بێ لە پێشا دێتە مالی من بەڵای غەیبی لەگەڵ مندا عەجایەب ئاشنایێکە
بە چەن زەحمەت یەکێ هاودەم ئەبینم تێگەیشتوو بێ کە وەختێ دێتە گفتوگۆ لە بەختم نێرەگایێکە
ئەوەندە یاس و بێزارم لە عالەم چۆلییە جێگەم سەفی نەگبەت لە چوار دەورم بە عەینی وەک سوپایێکە
دەخیلت بم لە دەس میحنەت فیرارت قەت نەبێ هەرگیز لە بۆ دەفعی خەم و غوسسە بەڵا پشت و پەنایێکە
ئەیا ملهوڕ بە مەهتووکی مەفکرە سەرکزی بێدەست کە چون دەرمانی چەن دەرد و برینی زل گیایێکە
لە دوورۆ پێم ئەلێن «قانع» پیاوێکی ملئەستوورە بە دیقەت بێن تەماشا کەن کە هەر فرمێسک و ئاهێکە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).