Jump to content

سەر لە ژێر سێدارە نانێم کوردم و تەپلەم بەسە

From Wikisource
سەر لە ژێر سێدارە نانێم کوردم و تەپلەم بەسە (1950)
by پیرەمێرد
305998سەر لە ژێر سێدارە نانێم کوردم و تەپلەم بەسە1950پیرەمێرد
سەر لەژێر سێدارە نانێم کوردم و تەپلەم بەسە جۆق و بۆقم بۆ چییە، گۆرانی و چەپڵەم بەسە
ئاسمانی باوەپیارە، کاری بۆ فەیسەڵ نەداین مائدەی بۆ عەمر و زید بێ، من بەڕوو و خەپلەم بەسە
قەت گەزۆ ناخۆم کە ناوی منە، زادەی منەتە کوردی دۆشاوخۆرم و چرکی دڕی و ڕەزڵەم بەسە
هەر بە منداڵی لە سەر شاخی بڵند پەروەردە بووم بەرزە ئەستۆم، نانەوێ بۆ مەسنەد ئەم عەقڵەم بەسە
سانعی ئەم ئەرزە ئێمەی خستە ژوور بەغدا بە جێ زۆر بەجێیە «عوسبە» مۆری کرد و ئەم شەقلەم بەسە
وەک غەرامافۆن لە قەشقە، هەوهەوی سوارەی بەبان هەر لە گوێم دێ ئێستەکەش ئەم عەنعەنە و تەپڵەم بەسە
ئەو کەسەی خۆی وا لەژێر خەڵکدا ئەڵێ: سوارت ئەبم! ئەحمەدی سوارە و حەمەی خەتابم، ئەم نەقڵەم بەسە
بۆ چی وەک کەو جنسی خۆم راکێشمە ژێر داوی بەڵا دانی گەنمی ناو قەفەس ناخۆم و گیا و گەپڵەم بەسە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).