سەیر کەن یاران! خوا هەر ئەو خوایە
Appearance
سەیر کەن یاران! خوا هەر ئەو خوایە | کە ئێستا بزن وا سواری گایە |
یاخوا قەت گەدا موعتەبەر نەبێ | فەقیر و هەژار تووشی شەڕ نەبێ |
بەخۆوە نەدیو کە بوو بە زەعیم | ئەکوژێ و ئەبڕێ بە بێ ترس و بیم |
دوێ شەو لە خەوما پادشایە بووم | کاتێکم زانی وەک گەدایە بووم |
شاهەنشا یەعنی پادشای شاهان | سیفەتی خوایە نابێ بە عینوان |
ئەم ناوە تاسەر بۆ کەس نامێنێ | ئاوێنەی دەوران عەکسی ئەنوێنێ |
کە لە جێگەی بەرز بکەویە خوارێ | تەوژمی بەرزی تێکت ئەهاڕێ |
بەڵام لە نزمی ئازارت نابێ | پیاو بەرز نافڕێ هۆشی لە لا بێ |
«سەددی ئەسکەندەر» ئەڵێن ڕووخاوە | «یاجووج و ماجووج» بۆیە هەستاوە |
جەجاڵیش سواری کەری خۆی بووە | بۆ خورما خەڵکی هێندە لە دووە |
سا خوایە عیسای بو بنێرە خوارێ | بەڵکوو ئەم شەڕە هەڵسێ بە جارێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 642
1941/09/11
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|