شادیی قەلبی حەزینم، نووری چاوانم ئەتۆی
Appearance
شادیی قەلبی حەزینم، نووری چاوانم ئەتۆی | مەرهەمی زام و برینم، دەرد و دەرمانم ئەتۆی |
وا لە تاریکی فیراقت، ڕێگەکەم ون کردووە | شەمعی بەزمی جان و دڵ، ماهی درەخشانم ئەتۆی |
گەر بە دەستی خۆتەوە قەتلم بکەی مەمنوونی تۆم | سەد ئەوەندە موستەحەققم، قاتڵی جانم ئەتۆی |
وا لەبەر بێهەمدەمی خۆم خستە گۆشەی بێکەسی | دەستی یاری بێکەسان و دڵغەریبانم ئەتۆی |
سجدەگاهی مەهڕووانە خاکی بەردەرگانەکەت | پادشاهی دڵبەران و شاهی خووبانم ئەتۆی |
دەر بەدەر، خوێنین جیگەر، ئاوارەیی یار و دیار | دەردمەند و خەستەدڵ، مەعلوومە لوقمانم ئەتۆی |
وا لەتاو زوڵمی فیراقت بێ هەواڵ و بێ مەکان | هاتمە بەر دەرگای عەداڵەت، شاهـ و سوڵتانم ئەتۆی |
بەختی بەد نەیهێشت لە عەهدی تۆ بە کامی دڵ بگەم | جانی من، ساحێب وەفا وو عەهد و پەیمانم ئەتۆی |
سافییا سا عاشق و دێوانە وو حەیرانی تۆم | ڕێی موسولمانی چ لێ بکەم، نووری ئیمانم ئەتۆی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|