شاری هەڵەبجە ئەمڕۆ خۆشحاڵ و بەختیارە
Appearance
شاری هەڵەبجە ئەمڕۆ خۆشحاڵ و بەختیارە | فەقیر و دەوڵەمەندی بێ دەرد و بێ جەخارە |
قایم مەقامی تازە یەعنی ڕەشید ئەفەندی | ویژدان و ڕەحم و لوتفی پڕ شەوق و شوعلەدارە |
ڕەشید و مەرد و بێباک خەنیمی ئەشقیایە | بەبێ تەماع و بەرتیل باوکی کز و هەژارە |
نەوەک هەڵەبجە هەر خۆی دێهات و ناحیەشی | بێ دەرد و خەم بەجارێ خەریکی ئیش و کارە |
دەردێ نەبوو دەوای بێ دادێ نەبوو ڕەوای بێ | کارێ نەبوو کە بکرێ بێ ڕۆن و فەرش و پارە |
نەک من بڵێم بەتەنیا عالەم هەمووی ئەزانێ | ئاساری ئەو لە هەر لا مەعلووم و ئاشکارە |
وەختێ کە ئەمری نەقڵی بۆ بێ لە هەر وڵاتێ | ئەو قەومە پاکی مات و پەشێو و گریەبارە |
خاکی ئەوی لەسەر بێ سەیران و شەوق و زەوقە | بەهەشتی سەرزەمین و هاوینی وەک بەهارە |
موفتی قسە و بەیانی سەر پاکی بێ ڕیایە | شیعری هەمووی لە ژیندا تەئریخ و یادگارە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|