شانازی بە ئەدیبەوە
Appearance
شیرینتر و سوڵتانی مقالاتە ئەدیبی | سحرە، هونەرە، کەشف و کەراماتە ئەدیبی |
حوببی وەتەن و خزمەتی خەڵکە ئەدەبییات | داخڵ بە سەف و دەفتەری تاعاتە ئەدیبی |
بۆ بووکی وەتەن خشڵە یەقین شیعری ئەدیبات | لایق بە سەنا و مەدح و مقاماتە ئەدیبی |
گەهـ شورە، گەهێ وەسفە، گەهێ هەجوی بەخێڵە | گەهـ وێردە، گەهێ زکر و موناجاتە ئەدیبی |
بۆ ئەهلی هونەر دوڕڕی گران مایە بێ مەحزە | لای بێ هونەر و عەقڵ، خورافاتە ئەدیبی |
تاجی سەری ئەبیاتە لەسەر تەختی نگارش | ئوستادی هەموو شێعر و غەزەلیاتە ئەدیبی |
دوێ پیری ئەدەب هات و وتی قانعی بەدبەخت | لەم عەسرە ئەڵێن بەزمی سەفا هاتە ئەدیبی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|