شوهرەت ئافەتە و شوهرەت فەڕەنگیی
Appearance
شوهرەت ئافەتە و شوهرەت فەڕەنگیی | زۆربڵێ نەگبەت، عیززەت بێدەنگیی |
تێهەڵچوو دائیم سەر لە بەڵایە | گۆشەگیر هەرگیز کێشی بەرنایە |
شەرخۆش بە، بەڵام دەنگت دەرنەیە | دڵت گەرم بێ و کزەت لێ نەیە |
بەوە دڵخۆش بە، کە لێت بپچڕن | نەک پارەت بەنێ و مەردیت بکڕن |
تا تاڵ و سوێری دنیا نەچێژی | هەرچیت هاتە دەم ئەوە ئەیێژی |
بە قاڵ کراوی کە هاتیە کایە | گوێزت لێ بارکەن خڕەت لێ نایە |
ئەگەر ڕەفیقت کەوت دەستی بگرە | هەرچی بێ ئەویش ئەوەی لە فکرە |
بەڵام بۆرەپیاو بە هیچ نازانێ | قەدری مەگرە، بە لەتە نانێ |
هەندێ کەوتوونە سەودای مەبعووسی | زۆریان هەوڵ دا خودا نەینووسی |
ئەم جارە نۆرەی تازە قەڵدایە | بگرە و بەردەیە، هەوڵ و هەڵدایە |
خەڵک وا دەزانن بە دەست ئێرەیە | هەر ئەو خەرمانە و هەر ئەو گێرەیە |
گای بنە وەک گای ژێر زەمین بەندە | بە ئێمە ناڵێن: کەرت بە چەندە |
باز هەڵدەن «مەبعووس» پێی بێتە کایە | بەڵام باز چاوی لە گۆشتی گایە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 507
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|