شکات لای شەرع
Appearance
لە مەی نۆشیم ئەگەر مەنعم بکەن مەئمورەکانی شەرع | شکاتی خۆم ئەبەم بۆ لای حەکیمی حاڵ زانی شەرع |
بەڕۆژوو بووم برۆم دی وامەزانی مانگە بۆم دەرکەوت | ئەبینم شۆڕشی مانگە، لە ناو دێوانەکانی شەرع |
ئەگەر زاهیر تەنەفوور کا لە سەیری ڕوومەتی ئاڵت | ئەبێ تووشی جەزای خۆی بێ، بە ئەمری ئامیرانی شەرع |
خەیاتەی زوڵفی دووتا کرد، کە یەعنی لا لە جادەی دین | لە نەفییۆ بردی بۆ ئیسبات، هەموو فەرمانەکانی شەرع |
لە شەوقی سەفحەکەی کوڵمی، ڕەشی ئەگریجەکەی تایتای | خەیاڵم هاتە سەر وەسفی هەموو نەقڵ و بەیانی شەرع |
ئەلا ئەی ئافەتی دڵ ئەمڕۆ بۆ چی بێ مرەوەت بووی؟ | مەگەر بیمت ئەسڵەن نییە، لە ئەمری حاکمانی شەرع |
لە بۆ تەحسینی مەسنووع خوا وەک چاوی تۆ نابێ | لە ناو دووسەد کتێبخانە و کتێب و دەفتەرانی شەرع |
لە باخی فیکری میللەت، تازە نێژرا دارەکەی ئومێد | ئەترسم ڕیشەکێشی کەن، برا بێکارەکانی شەرع |
ئەفەوتێنێ حوقووقی ئێمە بۆ نەفعی خسووسیی خۆی | درۆی زل زل ئەکا بۆمان، بە زمانی ساحیبانی شەرع |
بە مەستی قانع هات و بە مەستانە بە چۆکا هات | لە سەر دەردی دڵی ئیجرا ئەکا ئەمر و بەیانی شەرع |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|