Jump to content

شۆخەکەی بێ ڕەحم و ئینساف قاتیلی جانم وەرە

From Wikisource
شۆخەکەی بێ ڕەحم و ئینساف قاتیلی جانم وەرە (1967)
by عاجز
303297شۆخەکەی بێ ڕەحم و ئینساف قاتیلی جانم وەرە1967عاجز
شۆخەکەی بێ ڕەحم و ئینساف قاتیلی جانم وەرە باعیسی گومڕاهی شاهـ و شێخی سەنعانم وەرە
دڵ هەمیشە ئینتیزاری لوتف و ئینعامی تووە دەردەمەندی قامەتی تۆم چاو بە گریانم وەرە
دڵ وەکو بولبول دەناڵێ تالیبی ئاوی گوڵە هەر ئەتۆی پڕشەنگی ژینم ماهی تابانم وەرە
گیان و دڵ بۆ تۆ نەماوە پڕ لە ئاهـ و حەسرەتە سینە پڕ جۆش و خرۆشە جانی جانانم وەرە
دائیما وەک سۆفی مەجزووبە بە عیشقی دولبەران تا نەفەوتاوم عەزیزم پێشی فەوتانم وەرە
عاشقی وەک من لە بۆ تۆ زەحمەتە پەیدا ببێ چاوەڕێی تۆم زوو لە بۆ باغ و گوڵستانم وەرە
پایزی هیجرانی تۆ وا ڕەنگی ڕووی زەرد کردووم هەم لەبەر ساردی فیراقت ڕوو لە کێوانم وەرە
عاجزم ڕووحی ڕەوانم، پڕ لە ئێشە جەرگ و دڵ تۆی تەبیبم زوو لە بۆ دەرمانی دەردانم وەرە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).