شۆڕەبی
Appearance
ئەرێ شۆڕەبی سەر حەوزەکەمان | تۆ سێبەرێ بووی هاوینان بۆمان |
بەهار بە لەنجە و لاری خەرامان | شنەت ئەبوو بە باوەشێنی گیان |
بە بەرگی سەوزی تاوسی کاڵات | حەوزەکە بوبووە ئاوێنەی باڵات |
ئێستە بۆ ڕووت و بێ بەرگ و باری | سەرشۆڕ و ڕەنگزەرد، کز و غەمباری |
وتی: وێنەی تۆم بەبێ زیاد و کەم | لە ماڵی تۆدام، وا لە تۆ دەکەم |
جوانی بەهارم من کە شۆڕە بیم | لە ترسی پاییز وا کەوتوومە بیم |
هیچ نەبێ بەهار من سەوز ئەبمەوە | ئێوە پیریتان تاریکە شەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|