شیر کە یەک ڕووە ئالەتی شەڕە
Appearance
شیر کە یەک ڕووە ئالەتی شەڕە | شانە دووڕووە وا لەسەر سەرە |
ناڵێن کە شیرە تۆڵە ئەسێنێ | هەر ژن بە شانە سەری دادێنێ |
تا شیرت ئەبڕێ شێرانە هەستە | ناوی پیاوەتیت بمێنێ بەستە |
بەڵام پیاوەتیت بۆ گەل وریا بێ | نەوەک بۆ شەری ناوخۆ ئازا بێ |
جاران کە نەیان ئەهێشت بخوێنین | ئازابین ڕەگی یەکتر دەربێنین |
چونکو خوێندەوار لێک ئەداتەوە | ئاشووب ناخاتە ناو وڵاتەوە |
ئێستە مەکتەب بوو بە ئاوەڕەشە | هەر تەڵەبەیە وا بە گەردشە |
لە ناو عالەما بووین بە داستان | خوا بمان خاتە سەر ڕێی ڕاستان |
ئەو کەسەی کە وا کەوتە سەر ڕێی چەوت | کاتێکت زانی هەڵئەنگووت و کەوت |
تۆ پاڵ بنێیت و خەسمت نەکەوێ | ئەوسایە کەوتن بەر تۆ ئەکەوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 936
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|