شین بۆ فایق بێکەس
Appearance
دیسان هەوری خەم وەک جاری جاران | خەم ئەبارێنێ لەباتی باران |
ناڵە و چەخماخە و بریسکەی لە دوور | هانی و ڕژانی لەسەر سارەزوور |
دای لە بنچینەی زانینی کوردان | قوڕیدا بەچاو دەستەی هام فەردان |
قەڵەمی لەدەس فایق خستە خوار | لەدنیا دەرچوو بێ کەس و هەژار |
بڵێن بە گوڵان هەر دیلی خاک بن | لەمن خرابتر دیدە نمناک بن |
گۆیژە هەر بگری تا ئاخر زەمان | کێ بتلاوێنێ بە ئەشعاری جوان |
با پیرە مەگروون پیر و زویر بێ | تا ڕۆژی مەحشەر ئەوی لە بیر بێ |
جونکە دوای بێکەس بێ کەس ئەکەوێ | کەس ناوی نابا وهیچ کەس نایەوێ |
زەڵم و تانجەڕۆ بێنە سەر گریان | لافاوی فرمێسک بەرن بۆ سیروان |
بڵێن شاعری هۆزی کوردان ڕۆ | لە شەشی ئەیلوول شێری مەیدان ڕۆ |
کاتێ کە بیستم دایکی خاکی ڕەش | شاعری وەهای گرتۆتە باوەش |
بۆ ڕۆژی فەوتی نەویم لە قەلبم | بە چاوی تەڕ و دڵەی پڕ لە خەم |
گوێم گرت کوردستان بە شین و زاری | بە هەی ڕۆ هەی ڕۆ و بەبێ قەراری |
ڕوانیم قەڵەمی گرتوە لە دەس | مێژوو ئەنووسێ بۆ فایق بێکەس |
شەوی یەکشەممە لە هەژدەی سەفەر | لە نۆزدەی کانوون لە کۆڕ چووە دەر |
بە پیتی ئەبجەد نووسی بۆ کوردان | خوێن ئەبارێنێ ئاسمان نیشتمان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|