شیوەنی نیشتمان
Appearance
هەوری بەختی کوردستانە شیوەن و گریان ئەکا | ناڵە ناڵی بێ کەسانە جەرگ و دڵ بریان ئەکا |
دەنگی قیژ و هوڕی خەڵقە دێت لەژێر چەرخی زەمان | ئاهی مەزڵومانی برسی عالەمێ وێران ئەکا |
دووکەڵی قرچەی دەروونی بێ جل و بەرگ و ژیان | بوو بە هەور و وا بەسەر کێوانەوە سەیوان ئەکا |
هێندە جاری بوو لە چاوی کوردستان فرمێسکی خەم | بێ تەماشاکە هەزاران تانجەڕۆ و سیروان ئەکا |
بۆ حەڵاڵە ماڵی من یا بۆچی فەرزە کوشتنم | دەک خەجاڵەت بێ درۆزن چۆن وەها پیلان ئەکا |
کەس نەڵێ لافاوی ئاوە ئاوی سووری شیوە سوور | خوێنی ئاڵی بەندی جەرگە شیوەنی بابان ئەکا |
قانعی فیکری بەجارێ سەرف ئەکا بۆ هۆزەکەی | نەک وەکوو یارۆ خەیاڵی سەرفی چا و قلیان ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|