شیوەنی نەونەمامێک
Appearance
بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکێکی ئەحمەدبەگی تۆفیق بەگەوە
وا بەکوڵ ئەگریم لەگەڵ تۆ، هەوری سووری بەهمەنی | من بەوەی گوڵ کەوتە ژێر گڵ، تۆ بەوەی گوڵ پێکەنی |
تازەگوڵ! بۆ تۆ بوو ئەم چەندانە سەیرانم ئەکرد | تۆ بەجێت هێشتین، گوڵستان بوو بە چاهی بێژەنی |
دایکی خاک! وەک دایکێ بیگرە باوەش، ئازاری مەدە | جێگەکەی تاریکە وا ترسا، لە خەودا ڕاچەنی |
دوێنێ نەورۆزم بە بەژنی نەوگوڵانی ئاڵ ئەکرد | دەوری دەوران، دەورەمی ئەمڕۆ بە بەرگی شین تەنی |
نیوە بەیتی دوایی ڕۆژی ڕۆیینی ئەو دەردەخا | من ئەزانم سێبەری تووبایە بۆ ئەو نیشتەنی |
1932/03/31
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|