Jump to content

شێرە بەفرینەیش وا توایەوە

From Wikisource
شێرە بەفرینەیش وا توایەوە (1950)
by پیرەمێرد
305423شێرە بەفرینەیش وا توایەوە1950پیرەمێرد
شێرە بەفرینەیش وا توایەوە بۆ ئۆتۆمبێل ڕێ کرایەوە
زۆر کەس بۆ بەفر چاویان ڕشتووە زۆریش لە هیوا دەستیان ششتووە
کوێر تاکوو دەمرێ بە هیوای چاوە لیستەی یا نسیب زۆری نەماوە
دیم بووکیان هێنا بۆ ماڵی زاوا لە سەر مارەیی بردیانە دواوە
ساڵێک مەبعووسێ ڕەئیی بۆ درا کەچی یەکێکی تر داخڵ کرا
نسیب و قسمەت عیلمی غەیبییە ئەسوەد و ئەحمەر چابووک دەستییە
ئیمساڵ مەبعووسی ئێنجەی پەنهانە عیلمی غەیب زانین لایق پەریانە
یەکێ شەمالەی بۆ ئەگرێتەوە یەکێ دانوولە ئەبەشێتەوە
بە زیندەخەوی پڕ و پیرێژن زۆر کەس بە سەیران بۆ بەغدا ئەچن
وتیان: تۆ بنوو، بیبینە بە خەو وتی: لە تاوان خەوم نییە شەو
خوا لە مەجنوونی پرسی سەوداسەر عیبادەتی چیت هێنایە مەحشەر؟
وتی: هێند عەشقی لەیلام لەلا بوو لە کوێ هۆشم لای خوای تەعالا بوو
لە ئادەمەوە تا ئەم زەمانە ڕێگای خێر و شەڕ بە دەست ژنانە
کۆنە دەماخان هەروا نادانن هیچ قەدری جینسی لەتیف نازانن

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 510 و 106
1937/01/18


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).