شەهبازی یا شەهینی شاهی یا شەهلاری تۆ
Appearance
شەهبازی یا شەهێنی، شاهی یا شەهلاری تۆ | بێ دڵی بێ مروەتی عاشق کوژی خوونخواری تۆ |
زاڵمی غارەتگەری تاڵانبەری بۆ گیان و دڵ | لەشکری تاتارییە دوو زوڵفەکەی تاتاری تۆ |
حاکمێکی مەست و بێباکی، ئەبەد ڕەحمت نییە | مایلی فەتتانییە دوو چاوەکەی سەححاری تۆ |
ئەنوەرە بۆ گشتی عالەم زوڵمەتی دوو زوڵفەکەت | زوڵمەتە بۆ من بە تەنها ئەنوەری ڕوخساری تۆ |
بەسیەتی جا ئەی سەنەم با باری میحنەت لا بەرین | کەعبە کەچ نابێ کە ساتێ بێینە نێو گوڵزاری تۆ |
مەجلیسی مەستی ببەستین خۆم و خۆت ئەی نازەنین | کەی ئەبێ جارێ ببم من مەستی شەککەرباری تۆ |
قەت نەکەی جاهد مەدەد لەم شۆخی وا کەچ مەزهەبە | چونکە دڵدارم ئەزانم نایەتە هاواری تۆ |
ڕانیە
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|