شەوی درێژی ئەوەڵی زستان
Appearance
شەوی درێژی ئەوەڵی زستان | لەگەڵ ڕۆژگاری ئاخری نیسان |
بەراوردی کە وەک پەندی پیران | یەعنی لە بارێ نامێنێ دەوران |
کەوابێ نابێ هیچ کەس مەغروور بێ | بە نەبوون، زەبوون، بە بوون مەسروور بێ |
ئەبێ دەسەڵات بە هەل بزانی | هەڵسووڕێ بۆ خەڵک هەتا ئەتوانی |
کە هەڵبژێررا لە قەوم و خوێشا | فۆرمەی نائیبی بە بەردا کێشا |
پەلە، پەل پەل بێ لە هەموو لایە | چونکە ئەم حەلە حەللی لە دوایە |
باوجود ئەمە نابێ بە بەڵێن | مەبعووسی ئێمە نەبووە هیچ بڵێن |
کابرای زەکی! تۆیش نەخەڵەتابی | بڵێی حیسابی دەورەی نیابی |
ئاگات لێبوو چەند ئەزیەتت کێشا | بۆ تووتن و سووتن چەند سەرت ئێشا |
کەوا کەوتوویتە ناو گەڕەکەوە | چاو بەستەرەوە بە دەسرۆکەوە |
بۆ خۆت کتێبی تاریخ بنووسە | سەرپێچی مەکە لەم چارەنووسە |
هەر چەندە نەوای ڕاست عیراقییە | لە قوببەی دەهرا سەدات باقییە |
مەقامی منیش میلی مینایە | مینای دڵ، بەردی ڕەجمی زۆر تیایە |
من هیوام بە کەس نییە بێباکم | بە تەعنەی بەدکار ئەزانم چاکم |
جارانی پێشوو کە مەتەڵ باو بوو | هەر نیوە شیعرێ مەتەڵی ناو بوو |
ئەم پەندە ناوی بە مەتەڵ ئەبرێ | بەڵام بۆ هیچ کەس ناوی حەل ناکرێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 545 و 135
1937/12/20
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|