شەوی هیجرانە یا یەڵدایە ئەمشەو
Appearance
شەوی هیجرانە یا یەڵدایە ئەمشەو | فیراقە یا دڕک بەرپایە ئەمشەو |
شەرارەی ئاگری دووریی نیگارە | جەهەننەم یا لە سەر دنیایە ئەمشەو |
بڵێن پێم ئەم عەزابە عامە یا خۆ | بە تەنها بۆ منی ڕیسوایە ئەمشەو |
ئەوا من مردم چی تازە قۆڵچی | ئەڵێن دزگیرێکی دەریایە ئەمشەو |
ئیلاهی بۆ چی قەتڵ و عام کراون | خەرووس کەلبە موئەززین بایە ئەمشەو |
لە دووریی شەمعی ڕووت ڕۆحم عەزیزم | وەکوو پەروانە بێ پەروایە ئەمشەو |
دەنگی عود و سەدای سەمتوور و سازم | نەوای ناڵەی دڵی شەیدایە ئەمشەو |
ئەناڵێنم بە دەم دەردی فیراقۆ | دەروونم پڕ لە واوەیلایە ئەمشەو |
ئەترسم هەر وەکوو مینە بسووتێم | لە دووریی ئەو قەد و باڵایە ئەمشەو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|