Jump to content

شەوێک لە عەبدوڵڵا

From Wikisource
شەوێک لە عەبدوڵڵا (1950)
by گۆران
304847شەوێک لە عەبدوڵڵا1950گۆران
هۆڵ زۆر گەورە ئێجگار ڕووناک هەموو شت جوان، هەموو شت پاک
«جەو» لێی ئەتکێ شادمانی بۆن خۆشی، مۆسیقا، جوانی
هەر مێزە و کورسی دەورەی داو تێکڕژاون ئافرەت و پیاو
ئافرەت: چرای کۆڕی ئاهەنگ لەنجەی جووڵان، مۆسیقای دەنگ!
لەسەر هەر مێزە، یەک دوانێ بۆ چەشنی جوانی نیشانێ!
یەکێ قژزەرد، یەکێ چاوڕەش یەکێک لێو وەک گوڵ غونچەی گەش
یەکێک مانگی شۆخ و شەنگە سیحری جوانییەکەی بێدەنگە
یەکێک شێوەی دوان خۆشە جوان نییە بەڵام جوان پۆشە!...
هەر ئافرەتە هێندە ژیرە پەرداختر کات کوێی دڵگیرە:
پێست پەمەیی لەش نەرم و شل: نیوەڕووتیی، تەنکیی جل
کەم گۆشتی نەختێک کەڵەگەت: نەخشێکە بۆی شان و چاکەت
قژ ئاوریشمن بە توالێت عەتر و سیحری لێ ئەتکێت
چاوڕەش بە کل ئەوەندەی تر بۆ تەماشاکەر گورچک بڕ
شۆخی مەڕمەڕگەردن و سنگ لەسەر سنگی ڕووت بۆ پرشنگ
ڕستێک مرواریی داناوە مایەی ڕێشکە و پێشکەی چاوە!
***
تاک تاک مێزی وەکوو هیی من دەوری داوە کۆڕی بێ ژن
ئەمانەش یا بادەنۆشن یان بە تەماشا سەرخۆشن!
تاوێک چاو ئەبڕنە جوانێ دانسێکی نایاب ئەزانێ
پێ و پل و چەرخەی هاتوچۆ جوان جووت ئەکا لەگەڵ تانگۆ
تاوێک نەغمەی «ڤاڵس» و خەیاڵ لەگەڵ نەشئەی ستاوتی تاڵ
دەستیان پێ ئەداتە بەر سەر بیریان ئەڕوا بۆ دنیای دەر!
تا کەی؟ بەڵکوو تا دوای دانس «چەپ... چەپ...» چەپڵەی پاش نەغمەی ڤاڵس!
سەعات فڕی، شەو درەنگ بوو هێشتا نیوەڕۆی ئاهەنگ بوو!
تازە باندی پشت سێ پای نۆت: گەرمی هەوای فۆکسترۆت!
تازە شۆخی هەڵبژاردەم کەوتۆتە سەرنجی دەم دەم
بە دوو چاوی وەک دەریای شین پڕ لە زەردەخەنەی شیرین
بەڵام منی بێگانەی کۆڕ شەونشینیم لێ نایە زۆر
ناچار لەگەڵ هاوڕێم هەڵساین خەو ئەم بەهەشتەی لەکیس داین!


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).