Jump to content

شەوێ لە هەگبەلی ئەتە

From Wikisource
شەوێ لە هەگبەلی ئەتە (1950)
by پیرەمێرد
306039شەوێ لە هەگبەلی ئەتە1950پیرەمێرد
شەوێ مانگەشەوی چواردە، دەمەدەمی نیسان بەهاری تازە کە زستانی خستە ناو «نەیسان»
لە هەر دڵێکەوە جۆشێک بە بانگی دەنگخۆشی لە لالەزارەوە شەونم، شەرابی مەی نۆشی
خەریکی جونبوش و زاخاوی ژەنگی زستان بوون کچ و کوڕ و ژن و مێرد، پێکەوە لە سەیران بوون
منیش لە خوارەوە چووبوومە گوێ لەبی دەریا بە دەردی خۆمەوە گیرۆدە، بێکەس و تەنیا
لە پاڵ داری سنەوبەر کە داری «چام» ە ئەوێ ئەوەی نەخۆش بێ هەوای دارچامی پێ ئەکەوێ
لە ئەستەموڵ، لە هەگبەلی ئەتە، بە بێدەنگی خزامە بن دەستی جوانان بە لاپلەوسەنگی
لە پێشەوە جووتێکی باڵا عەڕعەڕ و لاولاو کە تیشکی کوڵمی ئەوان مانگی خستبووە ناو ئاو
بە یەکدڵی تەکیان دابووە یەکتر بە سەوداوە بە خۆشەویستیەکی پاک و بێگەرد و ساواوە
بە میهرەبانی «پەری شۆخ شەو» کە لەژوور سەریان بە تیشکی خۆی جلی زەڕبەفتی کردبووە بەریان
بە سۆزەوە کوڕە پرسی لە هامسەری گیانی کە ڕۆژ هەڵدێ و ون ئەبێ، کامیان خۆشە ئەیزانی؟
کچە وتی: کە بە ڕووی تۆوە ڕۆژ هەڵێ خۆشە بە مەستی چاوتەوە دڵ نەشئەدارە، سەرخۆشە
بەڵام کاتێک لەپێش چاو نەبی و دوور بی لە لام بینایی لێڵە! لە زەردەدایە ڕۆژی هیوام
بەو خۆشەویستیەوە، کوڕ دەستی کردە ملی یار سڕی لە ئاوێنەی ڕووی بە لێوی ژەنگی غوبار
وتی: کە تۆ ئەمە بی، کێ «گەواهـ» ی عەشقم بێ هەتا بژیم نەیەڵم عەشقی تۆم لە لا کەم بێ
کچە وتی: ئەوە ئەستێرەی تازەیە هەڵات بە کوردی ناوی گەلاوێژە، شەوقی بۆ وڵات
وەرە بە پاکی ئەو سوێند بخۆین کەوا یەکدڵ بین لە خزمەتی وەتەنا هەوڵ بدەین هەتاکو دەژین
لە «ژین» ەوە ئەمە شاباشی ڕێی «گەلاوێژ»ە لە پایەی ئەدەبا نوکتەبێژ و هەم گوڵڕێژە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).