شەوێ لە گوێ شەتی بەغدا، خەیاڵی کوردم ئەکرد
Appearance
شەوێ لە گوێ شەتی بەغدا، خەیاڵی کوردم ئەکرد | گەلێ لە گەل بەجێ مابووم، دەستوبردم ئەکرد |
بە باڵی شیعر و خەیاڵ کەوتمە پەلە و تەک و تاز | لە ئاسمانی سەرەفرازی، بە جارێک کەوتمە پەرواز |
فەزای ئومێدم ئەدی، بێنهایەت ڕۆشن، ساف | تلووعی تالعی کورد، بوبووە نووری پەردەشکاف |
کە دیم دەوڵەتی تازەی، شوێن دەوڵەتی عەباسی | منیش ئەکەوتمە خولیا، خولیای لالەعەباسی |
خەتی حدودم کێشا لە خاکی ڕۆم و عەجەم | بە پانی فەیلی و لوڕ و زەهاویشم دابووە دەم |
لە ڕاستەوە سابڵاغ بوو هەتا خەتی حەکاری | لەبەر تەماسی شیمال لازمە هەتا «چاری» |
کە ڕاست و چاپ ئەمە بێ، ڕوو لە ڕۆژهەڵات بڕۆ | هەموو قەومی خۆمانن، ڕەنجەڕۆن و سەرەڕۆ |
ئومێدی زۆر بە کوردی موکریانە، دیندارن | بەڵام لە دەست گەڕی زاڵم کەساس و غەمبارن |
ئەلکتریک لە بەرانانەوە هەتا گۆیژە | تەلی بە سەر شارا ڕاکێشرابوو بەبێ پەیژە |
لە ڕاستی تەختی سلێمانی، چوار پێنج ئەوەندەی مانگ | گڵۆپی نوور دەروژوور ڕووناک ئەکاتەوە تا بانگ |
تەرەسوداتی تلسکۆبی سەر عومەرگدرون | لە پێش قوللەی ئیڤل بۆی لواوە کەشفی شئوون |
لە سەرچنارەوە تا تانجەڕۆ، لە ڕیزی چەم | بوخاری ماکینە ڕووی ئاسمانی کردووە بە تەم |
لە «گوڵپ» ەوە چەمی «خواجایی» هەتا «شنروێ» | بەپێی تەبیعەتی بەگزادە «مونتکارلۆ» ی ئەوێ |
بە تاڤگەی سەری زەڵم بۆچی نەڵێم نیاگارە | ئەوەند بەفەیزە، پڕیشکی کەفی گوهەربارە |
ئەساسی مەرکەزی تەیارەخانە لای خورماڵ | مواسڵاتی لەگەڵ ئەورووپا ئەکات ئیکماڵ |
تونێل بە ناو گۆیژە و تاریدەرا وەکوو توروس | خەتی شەمەندەفەری پێ گەییە ناو خاکی ڕووس |
دەماری مەعدەنی ئاڵتونی شاری عەواڵان | تجارەتی هەموو دنیا، کیش ئەکا بە تاڵان |
بۆری نەوتی سپیمان گەیشتە بەحری سپی | شکستی خوارد ئەمریکا کە بیری نەوتی تەپی |
لە گۆیژەوە سەرکەوە بۆ ئەزمڕ هەتا قەیوان | بەڕیزە ئوتێل و ئەیوانی گەیوەتە کەیوان |
ئەمانە من بە خەیاڵ، یا بە خەو کەوا ئەمدی | هیوام بەخوایە بۆ کورد بەڕاستی بێنێتە دی |
بە فەیزێتی سابتە، هەولێر، دێبەگە و مەخموور | ڕەواجی دەغڵی پێسەی بلادی خستە فتوور |
هەموو تجارەتی ئەزمیر تەنها بە هەنجیرە | ئەوەندە زۆرە، ئەترشێ و فڕێی ئەدەن لێرە |
خەڵووزی ماوەت، ئەڵماسی مۆمیای دەوری خاوێ | ئەمانە بێنە بڕەو مەعدەنی تری ناوێ |
سەهۆڵی پیری موبارەک، بۆمانتیی سەر قەندیل | دەماری نەوت یەک بگرن ئەبێتە ڕووباری نیل |
داری میوەی بەرداری، داری کەرستەی بەرزی | چەوەندەر و گێزەری لەگەڵ سێوی بن ئەرزی |
گەزۆ، بنێشت، کەتیرە، سمۆرە، ڕێوی، دەڵەک | بەراز و گورگ و چەقەڵ، ئاسک و پڵنگی بەڵەک |
ترێ و هەنار و بەهێ، قۆخ، هەڵووژە، سێو، گێلاس | کەما، چنوور، بەڕەزا، کاشمە و قارچک و ڕێواس |
بە قووەتی ئەمەوە ویسعەتی قەریحەم بوو | لە خاکی ڕۆم و عەجەم گەیشتمە مەتڵەبی زوو |
وەختێ لەوێ هاتمەوە ڕووم کردە دیجلە و بەغدا | کەچی خیلافی ئەمەل موشکلات ئەبوو پەیدا |
وەکوو سەدای بێگانە جۆششی ئاوی دیجلە | بە عارەبی بانگی کرد وتی: لاتجی وحلە |
وەختێ چاوم هەڵبڕی لۆزندەرێکی لنگ ڕووت | بە یایابە ڕووی کردە من و عەتابەی ئەوت |
تەمای بوو بێتە سەرم، تۆپزی لە دەس ئاڵان | چاوی کەوت بە خەنجەری کوردی ڕایکرد تێی تەقان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|