Jump to content

شەیتان پیاڵەیێک هەنگوین ئەگێڕێ

From Wikisource
شەیتان پیاڵەیێک هەنگوین ئەگێڕێ (1950)
by پیرەمێرد
305834شەیتان پیاڵەیێک هەنگوین ئەگێڕێ1950پیرەمێرد
شەیتان پیاڵەیێک هەنگوین ئەگێڕێ پیاوچاکی لە دین پێ وەردەگێڕێ
کە ئەمووستێکی لە دەمی هەڵسوو ئەبێتە پیاوی، ئەکەوێتە دوو
لە جیاتی شەیتان ئەوان ئەگەڕێن «شَیَاطِینَ الْإِنس» بەوانە ئەڵێن
ئەمانە دەستەی لە خوا نەترسن لە خزم و کەس و کاریان ناپرسن
هی وایشیان هەیە هێند بێ نامووسە بەوە ئەخوڕێ کە وا جاسووسە
ئەم دەردە پیسەی کە ئەخلاقییە لە برەودایە هەروا باقییە
تا هەموو لایەک ئەمە نەزانین نابین بە هیچ و بێ پشتیوانین
خۆ ئەگەر خوای کرد لەمە گەیشتین پشتمان دایە یەک ئەوسا بە پشتین
پشت و قووەتمان کە لە خۆمان بێ پیاوین هەر چۆنێ ئارەزوومان بێ
ئێستە کە کەڵکی خۆمانمان نییە ئیتر بێگانە ئێمەی بۆ چییە
چار هەر ئەمەیە بە تەفرەی شەیتان نەدەین لەسەر و گوێلاکی خۆمان

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 879


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).