Jump to content

عەجایب ڕوویی یار پڕ نوورە ئیمشەو

From Wikisource
عەجایب ڕوویی یار پڕ نوورە ئیمشەو (1967)
by عاجز
303298عەجایب ڕوویی یار پڕ نوورە ئیمشەو1967عاجز
عەجایب ڕوویی یار پڕ نوورە ئیمشەو لە باغی سینە نارنج زۆرە ئیمشەو
ئومێدی نابوو تا ئێستا لە خۆشی دڵم لاکین گەلێ مەسروورە ئیمشەو
لە خۆشی وا سەرم سوڕماوە یاران نەزانم خەونە یاخۆ شورە ئیمشەو
دوو مانگی یەک شەوە و ڕۆژێک لەسەر وان وەرن کێ دیویەتی ئەم جۆرە ئیمشەو
ئەیانوت نەبووە قەت یەک شەو کە کۆ بن بەڵام دیارە وتەی چاوکۆرە ئیمشەو
ئەگەرنا بۆ دەبینم ڕۆژ و دوو مانگ لە دامێنیان دوو زەهرەی سوورە ئیمشەو
وەرن سەیر و تەماشای عەردی ڕەنگم بکەن چۆن ڕوون بووە بەم خۆرە ئیمشەو
ئەگەر خەونە خودایە شەو درێژکە هەتا مەحشەر لە بۆم ڕابێرە ئیمشەو
هەتاکو تێر بکەم خۆشی لە یاران ڕەقیبی سەگ سیفەت لێم دوورە ئیمشەو
وەگەر ڕاستە درێژ کە ژینی بەندە لە جێی جەننات و قەسر و حوورە ئیمشەو
وەرە «دڵخۆش» بگۆڕە ناوی عاجز بە خۆشی جان و دڵ مەشهوورە ئیمشەو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).