عەزیزێکم هەیە ئیسم و بە جیسما یووسفی سانی
Appearance
عەزیزێکم هەیە ئیسم و بە جیسما یووسفی سانی | هەزاری وەک زولەیخا حەپسی نێو چاهی زەنەخدانی |
لە سەد فەرسەنگەوە بۆ چاوی نابینا زیابەخشە | هەزارانی وەکوو یەعقووب لە بۆنی عەتری زولفانی |
لە نێو خاکی عەجەم تاکوو عەڕەب، سەرحەددی ڕۆم و کورد | شەهی وا نابێ ئەسڵا، ساحیبی موهری سلێمانی |
بە ئینساف گەر تەماشاکەن سەراپا عەیبی لێ نایێ | جەمالی یاری من بۆ ئەهلی دڵ گەنجێکە پەنهانی |
لە بۆ فەرمانی یارم هەرچی گەردن کەچ نەبێ یاران | لە ژێر پێی جەهلەوە سەر دادەنێ وەک شێخی سەنعانی |
مەتافی سالیکان و ڕەهنوما وو کەعبەیی عوشاق | دەربازی خودا، کانی وەفا، سوڵتانی گەیلانی |
ئەگەر سوڵتانی دونیا بێ گەدای دەرگانەکەی تۆیە | بە نازی خۆت نیازی پێ کەرەم کەی سافی هیرانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|