عەشقی ڕاست
Appearance
کە مەجنون کەوتە خەڵوەتخانەیی خاک | ندایەک هات لە قوببەی بارەگای پاک |
وتی: ئەی شێتە دیاری کردەوەت کوا؟ | سەرێکی هەڵبڕی، ڕووی کردە لای خوا |
وتی: تۆ خۆت ئەزانی شۆڕی لەیلا | سەری وا گێژ و وێژ کردم لە مەیلا |
نە بیری ڕووی جیهانم بوو، نە مەحشەر | خەیاڵم عەشقی لەیلا بوو سەراسەر |
لە لای خوا خۆش بوو ئەم جوابە ڕەوانە | بووە ئەستێرە بۆ ئەم ئاسمانە |
چە خۆشە شۆڕشی ئەو عەشقە پاکە | بەڵێ عەشقێک کە پاک بێ دیارە چاکە |
١٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤١
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|