Jump to content

عەقڵ بە گەورە و بچووکی نییە

From Wikisource
عەقڵ بە گەورە و بچووکی نییە (1950)
by پیرەمێرد
305475عەقڵ بە گەورە و بچووکی نییە1950پیرەمێرد
عەقڵ بە گەورە و بچووکی نییە کاری دیوانی بەربووکی نییە
لەسەر ماڵی خۆت حەز کەی ئەبەخشی کە ماڵی دیوان بەخشی، ئەلەخشی
بە دەستی قوچاو کارت پێک نایە وەختی وا هەیە «بزما» بە گایە
کەروێشک کە ئەنوێ زەق زەق ئەبینێ کە «دیاردیت» لێکرد چاو ئەقووچێنێ
لای وایە کە خۆی چاوی قووچابێ ئیتر ڕاوکەریش چاوی لەو نابێ
کاتێ بە «حەل حەل» تانجی کەوتە سەر کەروێشکە خەوی بۆ ئەبێ بە شەڕ
ئای ئادەمیزاد بۆ پاروویێ گۆشت لەم گیاندارانە بۆچ ئەکەنی پۆست؟!
ئەو کەسەی چاوی لە بەرتیل تێرە گوێرەکەیەکە بە پەمۆ فێرە
لە مووسڵ ژنێ هەللاجی ئەکرد چینچکان چەکەی بۆ کەوان ئەبرد
تێ فکریم هەللاج هیچ گونی نەبوو زەربولمەسەلمان بە درۆ دەرچوو
هەر لەو شارەدا پیاو تەشی دەڕست وەمزانی عەیبە لێوی خۆم لێ گەست
کەچی تەشی ڕێس لێرە هێند زۆرە لە «ڕکە» کوژیش ناگاتە نۆرە
کەوتووینە دەورێ عەیب نوقتەی هەیە چاو وردەوەکە بزانە کەیە
«ح»ی تەحەسسەسمان نوقتەی لە ژێرە ئەوی پێی فێرە هەمیشە تێرە
ئەمانە عەقڵی پێشینیانە نان ئەو نانەیە ئیمڕۆ لە خوانە
مادام کە پارە ئەڵێن عەیب پۆشە هەرچی بۆ بکرێ دیارە کە خۆشە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 572 و 188
1939/06/29


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).