عەقیدەیەکی خراپ و بەرباد
Appearance
عەقیدەیەکی خراپ و بەرباد | لەناو میللەتا ماوە بێ بنیاد |
ئەویش عەقیدە بە خەوبینینە | گوایە هەموو کەس پاک و بەدینە |
حەزرەت کە فەرمووی رؤيا الصالحين | دەلالەت ئەکا لە پیاوی بەدین |
ئەنبیای کیرام، ئەولیای کیبار | خەویان تەواو بوو بە ئەمری جەببار |
هەموو خەوێکیان ئەمری یەزدان بوو | کە هاتنەدیشی یەکجار ئاسان بوو |
ئەمڕۆکە عیلم لە موعجیزاتە | سەیری خەو کردن زۆر خەرافاتە |
بەڵام ئێستاکە لەوسا جیایە | نە عەسری نەبی و نە ئەولیایە |
ئەم عەسرەی ئێمە خۆخۆیی باوە | ئەو کەرامەتەی پێشوو نەماوە |
تەسەووراتی وەختی بێداری | دێتەوە خەومان وەکوو هۆشیاری |
زۆر جار هەندێ کەس کە خەو ئەبینێ | بۆی پەیا ئەکات ئیبن سیرین ێ |
بە سەد ڕەنگ مەعنای لێک ئەداتەوە | هێشتا دڵیشی ئاو ناخواتەوە |
لە هەڵەبجە بووم ڕێم کەوتە مزگەوت | دووانم دی یەکەم زوبانی نەسرەوت |
وتی لە خەوما لەوحەیەکم دی | ڕەنگی ڕەش بەڵام بە خەتی سپی |
لە ناوەڕاستی وەها نووسرابوو | فڵان کەس هاکا تووشی قەزا بوو |
وتم ئەم خەوە نابێ بە ئەساس | هیچ دڵی خۆیشت مەخەرە وەسواس |
وتی وا چاکە خەبەر بنێرم | ئاگای لە خۆی بێ من خاوەن خێرم |
ڕۆژی قەزاکە بیست و سێی مانگ بوو | شوکور ئەو پیاوەش لە قەزا دەرچوو |
عەوامی ئێمە چونکە جاهیلن | دائیم تالیبی فیکری باتیلن |
یەکێ عاقڵ بێ گوێ ناداتە خەو | ناشپرسێ مەعنای چییە لەم و لەو |
شاعیری مەشهور کە نالیی ناوە | ئەم شیعرە جوانەی بۆمان داناوە: |
«تەعبیری خەیاڵ و خەو ئەگەر بێتە حیسابێ | # |
دەروێش و گەدا شاهـ و، ئەبێ شاهـ گەدا بێ» |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|