عەقیدەی مەرزیە/مبحث العلم
Appearance
دووەمین سیفەت عیلم و شعوورە | لە سەبقی جەهل و تەفەکور دوورە |
پاکە، دەزانێ، هەر کەس عاقیلە | لە قەلب و دەماغ قووەی عاقیلە |
واجب، مومتەنیع، مومکین، ئاشکار | پەنهان و کوللی و جوزئی بە یەکبار |
زەڕڕەیێ بوێ لە هەر زەماندا | لە زەمینەدا و لە ئاسماندا |
هەموو لە لای ئەو تەواو زاهیرە | لە عیلمی ئەودا هەمووی حازیرە |
«لا تکن حربا، لکن کن سلما | بکل شیء أحاط علما» |
گوێ ڕادێر لەوە من وتم زەریف | لابە ئەسویلە و ئەجویبەی نەحیف |
وەکوو ئەمە: عیلم حەقیقییەیە | یا ئیزافییە و نیسەبییەیە |
وەک ئەمە، تۆ بێ گوێ بدێر لە من، | سوورەی عیلمی لازیمەی عیلمن |
سا ئەمجار ئەگەر ئەو سوورەتانە | قائیمن بە زات یەکتای یەگانە |
لازم تێ، ئەگەر بۆ حەقی عازم، | ئەم مەحزوورە وا کە دەبێ لازم، |
بینا لە تەقدیر زیادەی مەبادا | «وقيامها بذات الهادى» |
کە شەیئی واحید فاعیل بێ و قابیل | «لشيء واحد أيها القائل» |
بۆچ؟ تەمایۆز هەس، لە شەک ئەو دەردە، | «حسب ذاالوجود» بۆ ئەو سوورە |
ئەرچی وجوودیان «في الخارج» نەوێ | بۆچ؟ ئەمیچ تەمیز خاریجی خاریجی تەوێ |
وەگەر بە خۆیان قیام حاسڵە | قەولە بە موثول، ئەویچ باتڵە |
وەر بە ئەمرێکن قایم سیوای زات | «كالالة» بۆ عیلم حەق بە مەعلوومات |
لە عیلەمەدا حەق موحتاج بوو بە غەیر | «سبحان الله عما فيه ضير» |
جواو دریاگە کە قیامی شەی | بە شەیئێ تر وێ یا بە نەفسی خۆی |
فەرعی وجوودی «في الخارج»یە | سووەر خۆ وجوود خاریجی نییە |
ئەر بڵێی لەمە ئەوا لازم بۆ | ئیتتیسافی حەق بە عیلم لە دەس چوو |
«استغفرالله» ئەوا ها ڕووی دا | نەفیی عیلمی حەق بە هەموو ئەشیا |
دەڵێین قیامێ کەوا مەنفییە | ئەو قیامەسە کە خاریجییە |
نەک ئەو قیامی ئیتتیسافییە | کە وا ئەعەممە و لەودا کافیە |
«ثبوت الوصف في الجمله ولو | ذهنا و علما» زەریفی بشنەو |
قیامێ نییە بڵێی زەحمەتە | بۆچ؟ مەعنای قیام لەگرە ئەمەتە |
یانی حاسڵن لە ئیدراکیدا | نەک حاسڵ لە نەفس زاتی پاکیدا |
عەلاوەی ئەمە ئەر گوێ بکەی لێی | ئەو مەعنا کە حەق موتتەسیف بێ پێی |
مەعنایێکە وا مەشهوورە و موعلەن | کە تەعبیر دەدرێ لێی بە «دانستن» |
«والاتصاف بالمعني المظهر | و ان يستلزم لتلك الصور» |
لاکین ئیتتیساف خودا بەو مانا | کافییە لە بوون ئەودا بە دانا |
«بلا افتقار لأن يتصف | بتلك الصور ايضاو فأنصف» |
ئەر بڵێن سوورەت زیهنی بێ مەقال | مەئخووزە لە ئەمر عەینی یا میسال |
پەس لازم دەبێ عالەم قەدیم بێ | یا «في الأزل» حەق عیلمی عەدیم بێ |
بەم کائیناتی «لايزالي»یە | شەئنی ئیلاهی لەمە عالییە |
قيل في الجواب: كان كافيا | في علم الحق بتلك الأشيا |
عیلمی حزووریی سافی پاکی خۆی | بە زات و سیفات شەرەفناکی خۆی |
بۆچ؟ هەرچی دەوێ لەم مومکیناتە | زیلال و عکووس زات و سیفاتە |
پەس ئەوا بۆ تۆ زەریف بوو بەیان | زات و سیفاتی میسالی ئەشیان |
ئەر بڵێی لا لای هەر کەس حاڵییە | ئەم کائیناتی ئیستیقبالییە |
غەیرە مونتەهین خاریجن لە عەد | «لا تنتهی فی الوجود للحد» |
پەس هەرگاه خالیق جەمیعی ئەشیان | عالم بێ پێیان بەر لە وجوودیان |
لەم تەحریری تۆ لازم تێتەوە | سوورەتی عیلمی نەبڕێتەوە |
خۆ مەشهووریچە «برهان التطبيق» | بۆ لاتەناهی موبتیلە تەحقیق |
ئەوە حەق عالم بە جەمیع نییە | ئەمە تەناقوز نەوێ بەس چییە؟ |
جواو دریاگە: عیلمی ئیلاهی | بە ئومووراتی ناموتەناهی |
بە تەفسیل نییە بەڵ بە ئیجمالە؛ | تەناقوز لێرە وا بێ مەجالە |
بۆچی؟ مەعلوومە جەریانی دەلیل | لە فەرزی عیلمە بە وەجهی تەفسیل |
«قيل: مردود هذا الجواب | و ما يأتيكم هو الصواب |
و هو إنما يلزم ذلك | أي لاتناهي الصور هنالك |
لو كانت تلك الأشياء التي | لاتتناهي تخالفت |
تخالفا قد يستلزم ذاك | لتخالف الصور هناك |
اما، بلاشك، لو تماثلا | بعض من ذهي الأشياء فلا |
بەس بی بەحسی ئەم مونتەقەداتە | نەوبەی بەحسی ڕەئس موعتەقەداتە |