عەقیدەی مەرزیە/مبحث فرق الخلق والاکتساب و الٲرادة و القدرة و الٲختیار ١
Appearance
بۆ فەرقی بەینی خەلق و ئیکتیساب | چەند عیبارەت هەس بۆ «ٲولو الٲلباب» |
وەکوو ئەمە کەسب دەگەڵ ئالەتە | مەقدووری واقیع لەجێی قودرەتە |
هەرچی کە خەلقە خیلافی ئەوە | باقیی لە کوتوب بڕۆ بشنەوە |
ئیجاد و خەلقی ئەفعالی قەبیح | لە حەکیمەوە مەحموودە و مەلیح؛ |
دەزانێ بۆچی تێرێتە وجوود | ئەمما کەسبی عەبد مەزموومە و مەردوود؛ |
بۆچ؟ عاقیبەتی لێ نادیارە، | دەگەڵ ئەمیچە نەهیی دووچارە، |
دەزانێ شاریع فەرمووگیە: نەیکەی! | نەوا مەزمووم بێ و عیقابێ بخۆی |
وەها کە عیلمی هەیە بە حەسەن | دەزانێ شاریع فەرمووگیە: بیکەن |
ئەو بکا جەزای ئەڵبەت عیقابە | ئەم بکا جەزای ئەڵبەت سەوابە |
ئەرچی ئەوەندە زەرووری بێ و بەس | زیاتر تەقریر تێیدا بی کەم دەس |
بەڵێ تەحقیقی عولەمای سوقات | چاک واتە قەڵەم بۆت تەحریر بکات |
«تَدْريجاً ٳلی الَّذی ٲعْتَقِدْ | بِهِ عَلَيْهِ اَرْضی ٲعْتَمِدْ» |
گوێ بدێر مەکە و هیچ وەتەقەوە | هەر تا سەر دەنێی تەق وە حەقەوە |
«ٲشْعَرَتْ ٳلی الٲشعَري الوحيد | نفسی، ما تريد نَحْوَ ماتريد» |
وابەستە دەبێ ئیرادەی باری | بە بەعزێ ئەفعال بێ ئیختیاری |
بەندە ئیرادەی بوێ یا نەوێ | تێرێتیە وجوود، پەکی ناکەوێ |
ئەو فیعلە لاوە فڕەی دە ئەو کەنار | مەیکە بە دەلیل نەفیی ئیختیار |
بەڵێ بەعزێ فیعل بەندە دیارە | وجوودی مەربووت بە ئیختیارە |
یانیهای «فی العبد» خالیقی مەعبوود | ئیرادەی قودرەت تێرێتە وجوود |
ئەو ئیرادەیە کە پێی هاتە بەین | دەدا تەرجیحی یەک لە تەرەفەین |
«فَتَعَلُّقُ القُدْرَةِ عَليهْ | تَفَرَّعْ كَصَرْفِ الدَّوَاعی اليهْ» |
دەکا خەلقی فیعل لەدوای ئەمانە | «تعقيباً» زاتی یەکتای یەگانە |
ئەمانە هەموو ئەسبابی عادین | عەلاماتی خەلق حەزرەتی هادین |
هیچی موئەسسیر «فی الوجود» نییە | سیوای قودرەتی «ربّ البريّة» |
هەر ئەو بە تاقی بزان بە موسبیت، | موحریق و قاتیع، موشبیع و مونبیت |
بورهان، ئەگەر ئار، تێغ، نان و باران | هەموو بە ئەسباب عادییە بزان |
«ٲعْنی لدَيْها الخالِقُ القدير | يخلق لابِها فافهم التحرير» |
"یُمکِن ئار بوێ و ئیحراق هەر نەوێ | یا ئیحراق وە بێ ئاگر هەڵکەوێ" |
«ٳنْ قُلْتَ ذاكَ الترجيح المزبور | المتفرّع عليه المذكور» |
ئەر خەلقی حەققە «فالجبرُ باقِ» | وەر فیعلی عەبدە خالقە تاقی |
«نَقُولُ: عِنْدَ القادَةِ السّادَةْ | ذا مِنْ مُقتضی ذات الٳرادة» |
بەیان کریاگە لەجێی خۆی سەریح | «تِلكَ صِفَةّ شٲنها الّترجيح» |
پەس ئەگەر بڵێی بینا لەم سوورە | مورەججیح دەوێ ئەو «بالضرورة» |
دڵ ئارەزوومەند بۆ تەبیینییە | فائیدە لە ئەم تەکلیفدا چییە؟ |
دەڵێن: داعییە، هەر وەک بوو بەیان، | بۆ تەعەللوقی ئیرادەی ئینسان |
بۆچ؟ قودرەت تابیع ئیرادە دەوێ | ئیرادە ئەوشۆن عیلمت دەکەوێ |
عیلمیچ تابیعی مەعلوومە سەحیح | مەعلوومیچ حەسەن دەوێ یا قەبیح |
پەس سا موکەللەف، مەسەل، ئەر زانی | تەکلیف تەشریفی فەرموو ئەرزانی |
خیتاب ڕووی تێ کرد کە موکەللەف تۆی | ئەو فیعلە چاکە مەیلت بوێ بۆی |
دەوێ بە داعی، بۆت بکەم تەوزیح | بۆ تەعەللوقی ئیرادە و تەرجیح |
بەندە لەوێدا چاک ساعی دەکا | سەرفی قودرەت و دەواعی دەکا |
«فَيَخْلُقُ الله ربُّنَا المالِك | عادةً ذا الفِعل عُقَيْبَ ذلِكْ |
لَا بالوجوبِ علی التحقُّقْ | وَباعتبار ذاكَ التَعَلُّقْ» |
ئەو فیعلە دەوێ بە تاعەت حیساب | بە عەلامەت و نیشانەی سەواب |
«وَالحاصل بخَلْقْ ربّنا العالی | يَظهرُ فی العَبْد عِلم ٳجمالی |
باَفْعالِهِ الاختيارِيَّةْ | قبلَ ٲن كانت منهُ جارية |
وَعِلمُ بِحُسْن وَقُبْحِ الٲفْعَالْ | وَمَا ترتَّبْ منْهَا فی المآل» |
مەئخووز لە لیسان شاریع «ذوالحلم» | «وَ ٳرادةً تَتَبّعْ ذا العِلم» |
لەبۆ تەرجیحی بەعزێ ئامادە | «ثُمَّ قدرة تِلوَ الارادة» |
«ذَات التَعَلُّقْ حَيْثُ ٳنّها | لَوِ استَقَلَّتْ لٲوْجَدَها» |
پەس دەگەڵ عیلمێ کەوا ڕابگرد | ئەگەر ئیرادەی قەبیحێکی کرد، |
با موقتەزای زات هیچ نەوێ حیساب، | موستەحیق دەوێ بۆ زەم و عیقاب |
«بٳِعتِبارِ المَحِلِّيّةِ | وَمِنْ جهَةِ المظهريَّةِ |
عَلی طَريقِ جَرْيانِ العاده» | هەر چلۆن وتمان لە وجووب لادە |
ئەر چی لەناو قەوم بووگە بە قوولە | مەفهوومی زوهوور غەیری حولوولە |
بەحسی قیام و ئیتتیساف دەکەین | تا ئیسنادی فیعل بە بەندە بدەین |
مەحیللییە، بێژ، یا مەزهەرییە | بۆ ئەدای مەتڵەب هیچ فەرقی نییە |
لە خەلقی ئەفعال وایە لێ مەفام | «قامتِ الافعال برَبّ الٲنام» |
ئاکیل «مَن قَام بِهِ الٲكلُ، لا | مَنْ خَلَقَ الٲكلَ، جلّ وَعَلاَ» |
موشتەق گشت وانە ئەر کەسێ زانی | کافر و فاسق شاریب و زانی |
«فاسنادُ الكسب علی التحقيق | مِنْ تی الجهَةْ للعَبْدِ حقيقی» |
ئایەتی «لها ما كسَبَتْ» ڕاس | «و عليها ما اكتسبت» هەر واس |
عەدالەتێکی پاکی بێ ڕەیبە | «جَلَّ جَلالهْ» هەمووی بێ عەیبە |
ئەر ئیقتیزای زات ڕوتبەی نەکرد پەست، | بە حەسەنەوە تەعەللوقی بەست |
موستەحیق مەدح و سەوابە بێ مەین | «بِجَری العادة بالاعتبارين» |
بەهـ بەهـ لەم فەزڵە، لەم مەرحەمەتە | ئەدای ئەم شوکرە یەکجار زەحمەتە |
لاوە گفتوگۆی عەوامی شوهرەت | مەدار زانینە و ئیرادە و قودرەت |
ئایا نایزانی ئەر بەدێ بکرێ، | نەیزانی بەدە، حەق لێی دەبگرێ؟ |
موستەحیق نییەی بۆ زەم و ئازار | «فَنِعْم المَوْلی وَنِعْمَ الغفّارْ» |
ئەر قەسدی بەدی وە دڵدا بگرد | پێت زانی و عەزمت هەر موسەممەم کرد |
ئەگەرچی خەلقی فیعلەکەیچ نەوێ | بۆ موئاخەزە ئیستیحقاق دەوێ |
تۆ عەزمت جەزمە و عەدلت موقابیل | «لَيْسَ بِظَلآم حَبَّذا العادل» |
دەڵێی: ئەو سیفەت ئیرادە وتمان | «شٲنُها الترجيح» حادیسە بزان |
ئەر بە ئیرادەی بەندە مەوجوودە | تەسەلسول دەوێ ئەوە مەردوودە |
وەر بە ئیرادەی حەق «تعالی»یە | بەندە مەجبوورە، دەی تەقالایە |
شیققی سانیمان دەڵێم موختارە | ئیرادەی مەخلووق باریی جەببارە |
بەندە لەوێدا قەسدی مەهجوورە | «فی نفس تلْكَ الصّفَةْ مَجْبُورة» |
«وَ هُوَ مَعْلوم بلا قيل و قَالْ | لا يَسْتَلْزِمُ الجبرَ فی الٲفعال» |
کەوا سادیرن لەو ئادەمزادە | «بَتوَسُّطِ تلك الارادة |
كما فی ٲفعال جناب الباری» | بۆچ ئەو ئەفعالە سادیرە و جاری |
بە تەوەسسوتی ئیرادەی موسنەد | «ٳلی ذاتِهِ القديم الٲبَدْ» |
«بِوَجْدِ الايجاب مَعَ ٲنَّهُ | مختار فيها فاعْلَمَنَّهُ» |
«مُسْنَدْ الی الذاتِ بوَجْدِ الايجاب، | وەكوو ئيرادەی خاليقی وەههاب |
دەگەڵ موستەنید «الی غير الذات»، | وەک ئیرادەی تۆ، کێ فەرقی دەکات؟ |
بە بێ ئیختیار هەردوو هەردوو هەس | حودووس و قیدەم بەینیانە و بەس |
لەو سیفەتەدا بێ ئیختیارن | لە ئەفعالەدا هەردوو موختارن |
بەڵێ بۆ هەر یەک وەسفێ موناسیب | موختاری خالیق، موختاری کاسیب |
وایان کردگە عولەمای ئەبرار | لەگرەدا بەیان سیڕڕی ئیختیار |
حەق عەتای فەرموو بەبێ گفتوگۆ | ئیرادەیێکی موتڵەقە بە تۆ |
«ٳنّ عَلَّقْتَها بالخير فَخَيْرْ | ٲو عَلَّقْتَها بالّضير فَضَيْرْ |
كَذا حَقَّقَ الفحولُ الٲحْرار | لكِنْ قَدْ بَقی لَنَا الاستفسارْ»: |
ئەو تەعەللوق و سەرفی قودرەتە | جەبرە ئەر خەلقی «ربّ العزَّةَ»ە، |
وەر خەلقی عەبدە ڕاسە ئیعتیزال | بەندە خالیقە بۆ بەعزێ ئەفعال |
ئەڵێی: بە دڵدا ئەمە جارییە: | کەسبی بەندە ئەمر ئیعتیبارییە |
بۆچ؟ ئەم مەسئەلە بە قەولی سیقات | «تشمَلُ علَی الٳعتبارِيّات» |
تەحقیقێ تر هەس نزدیکتر لەمە | بۆ لای ئیسباتی مەتلەبی هەمە |
خولاسەی مەزهەب شێخی ئەشعەری | دایپۆشی ڕەحمەت باری یەکسەری: |
هەر کەس تەتەببوع ئەحادیسی کرد | لە ئایاتەدا تێ فکری ورد ورد |
لەم مەسئەلەدا لێی زاهیر دەوێ | حەق هەر ڕێی ڕەئیی ئەوی دەکەوێ |
بەڵ لە هەموو بەحس ئوسوولی دیندا | هەر ڕایی ئەوە چاک چاک تەسکین دا |
«ما خَالَفَ قَطّ ذلِكَ الجناب | قولَ السّنَّةِ وَنطْقَ الكتاب» |
کە عەقڵی داگرت زولمەتی غەسەق | شەوی ئیفتیراق تاریکەی فیرەق |
نووری لەوامیع تەوحیدی ئەفعال | کە ئەووەڵ حاڵە بۆ ئەهلی ئەحوال |
مەنبەعێکی ساف لە لێڵیی تەخلیت | عەری لە ئیفرات، بەری لە تەفریت |
لە تەشاوی پاک نوبووەتەوە | هات وە ئیستیقبال ئەو حەزرەتەوە |
«فبِشَمسِهِ فی خلق الٲعمال | ٳن مَحَا ضِيَا كوكَب الٲقوال |
فاستَمِعْ لِمَا قَدْ يُتْلی عَلَيْكْ | وَبَعْدَهُ الاختيارُ لَدَيْكْ» |
بە ئیستیلاحی کیتاب و سوننەت | عورفی عام و خاس ئەهالیی لوغەت |
ئەم هەفت سیفەتە هەیە «كلٳجماع»، | وەسەر بەندەدا موتڵەق بێ نیزاع |
ئیسنادی ئەفعال هەر کەسێ بۆخۆی | دەدا ئەباڵ خۆی تەماشای دەکەی |
فڵان تواناس، ئەو ناتوانا | ئەوە دانایە، ئەویان نەدانا |
ڕویم و هەڵسام، دانیشتم، بردم | خواردم و کوشتم، نەمکرد یا کردم |
حەتتا کە جەبری شوهرەی ئافاقە | مونکیری حیسسە هەر بەم سیاقە |
غایەت ئەمەتە لە شک بەرییە | وەسف و فیعلی تۆ وەک ئی حەق نییە |
نە خۆت وەک جەماد بە دڵ ئاوردن | نە خۆیچت بەو تەرز بە خالیق کردن |
مەزهەبی قازی و فەلسەفە و ئوستاد | ئەوانیچ لاچوون نەیانکەین ئەو یاد |
ئەمجار «انصافاً» ڕوو کە بەم لاوە | لەم مابەینەدا دوو مەزهەب ماوە |
لە دەس ساحێب ماڵ هەرگیز دەرناچین | بیدزین، یاڵ و کلکی هەڵپاچین |
«ٳنْ تنظُرْ الی المَبْدَء البَعيدْ | وَهُوَ صِفَةُ المَبْدَءِ المُعيدْ» |
خەواس هەر بۆ ئەو، هیچ سابت نەکەی | بۆ خۆت، لازیمەی سیفەت هەر وەک خۆی |
هەر مەزهەر بی تۆ خو سووفییەیە | ئەمە تەوحیدی سیفاتییەیە |
ئەر وا ئیستیلاح عورفی خاس و عام | لەسەر سیفاتی بەندە هەس تەمام |
مەبدەئی قەریب تێریتە نەزەر | سەبەبی عادی و مەحەل بی و مەزهەر |
بۆ خەلقی حەق و ئیجاد و تەئسیر | «اِلی مَذْهَبِ الاشْعَری المصير» |
وجوودی مومکین یەک یەک وە بێ گەڕ | هەر یەک لە ڕاس خۆی ئەم پەڕ تا ئەو پەڕ |
موسنەدە «عرضاً»، نە «طولاً» بە حەق | وەسائیت نییە مەپەڕ لەق ئەو لەق |
مەبدەئی یەک یەک مومکینات یەکسەر | هەر ئەوە ئایا عەرەز یا جەوهەر |
غەیر لەسەر سیفات قەییوومەکەی حەی | هیچ شەیئێ مەوقووف نییە لە هیچ شەی |
ئەم موقەددیمە پاک و موتڵەقە: | موئەسسیری «فی الوجود» هەر حەقە |
نە بوخار دەخڵی بۆ هەورە هیچ تەور | نە بەور و باران دەپرسێ لە هەور |
نە بۆ ئابا هەس نە بۆ ئوممەهات | تەئسیرێ «ٲصلاً» بۆ مەوالیدات |
بڵێ: ئەبەوین دەخڵیان هەیە | دەڵێین: ئادەمی و ئەدەب ئەمەیە |
ئەگەر لابدا باوک بە موویێ | ئیلزامی دەدا عیسا بە فوویێ |
دەڵێ مەڵێ: «نارْ ٳِحراق لَدَيْكْ | «برداً سَلاَماً» سلامُ عَلَيْكْ» |
«قطعاً» ناوی قەتع دەوێری بردن | تێخ؟ زەبیح جواو دەگرێتە گەردن |
لاکین بۆ عالەم ئەوسەر تا ئەم سەر | «كما للشَرْعِ الٲظهرِ الٲنور» |
زەهر و بەتنێ هەس بزان بە یەقین | «وَلِذَا البطنِ بطنّ لسبعين» |
هەر بەتنێ لە شەرع شەریفی ئەقوەم | ڕەبتی هەس دەگەڵ بەتنێ لە عالەم |
بۆ هەر بەتنێکی ئەحکامێ هەیە | بۆ هەر شەخسێکی مەقامێ هەیە |
«وَالله ٲعْلَمْ بِتِلْكَ البُطَونْ» | ڕێ بۆ کەس نییە مەر بۆ «راسِخون» |
لە ئیجمال و ئەسل تا تەفسیل و فەرع | «ٳلی ظَهْرَی العَالَم وَالشَّرْعْ» |
مەداری ئەحکام شەرعی زاهیرە | لەسەر عالەمی زاهیر دائیرە |