عەیبی خۆت زانی ئەوسا غەیب زانی
Appearance
عەیبی خۆت زانی ئەوسا غەیب زانی | غەیبەتت ناکەن ژنان لە کانی |
مەدحی شاعیر و دۆستی سەر سفرە | لە خشتەت ئەبەن، گوێیان لێ مەگرە! |
چاو لە ماڵی خەڵک مەبڕە، حەرامە | بەشی خۆت بەس بێ حەڵاڵ بەتامە |
چاوبڕکێ مەکە، چاوت ئەبڕن | پەردەدڕ مەبە، پەردەت ئەدڕن |
تۆ بزانە ئەگەر زۆریان لێ کردی | هاتنە ماڵەکەت چشتێکیان بردی |
چەند پێت ناخۆشە، لای خەڵکیش وایە | دەستت درێژ کرد، کورتی لە دوایە |
باوجوود ئێستا دەوران گۆڕاوە | تاریکەشەوە و «جەردە» لە ناوە |
هەرچی ئەیبینی فڕان فڕانە | بو خۆیشیان نییە، بو گەورەکانە |
لە مەڕ ئەفڕێنن، ئەیدن بە گورگان | حیزی مایەپووچ، بە فڕکان فڕکان |
ئەمانە هەمووی بێ ئیمانییە | لە ئاین لادان ڕێی شەیتانییە |
ئەم بێ دینیە و خوانەناسی | کاری کردۆتە ڕوکنی ئەساسی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 989
1949/11/24
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|