Jump to content

فیدای باڵاکەی توولە نەمامت

From Wikisource
فیدای باڵاکەی توولە نەمامت (1936)
by ئەدەب
310005فیدای باڵاکەی توولە نەمامت1936ئەدەب
فیدای باڵاکەی توولە نەمامت ڕەواقی شەهدی شیرین کەلامت
مەگەر چی ڕا بوو، لێمان ناپرسی نە ڕۆژت پەیغام، نە شەو سەلامت
قەسەم بەو تاقی ئەبرۆی هیلالت کە نەقشن بەجووت، لەو ماهی تامت
بێ دیدارەکەی، وەک ڕۆژت، تارە سوبحی عوشرەتم، وەک زوڵفی شامت
بێ قامەتی تۆم، باڵای وەک «ئەلف» چەنگە؛وەک حەلقەی دوو زوڵفی لامت
نە خەو، نە خۆراک، نە ڕاحەتم ما حەیاتێ کە بێ، زیندەم بەنامت
شەوم کوا تاقەت! گەر هەمدەم نەبێ: یادی توڕەکەی حەریری خامت
لەسەر چی زیزی! کەوا ناپرسی جارێ لە حاڵی خەستەی غوڵامت
ڕەنجووریی ئەدەب، هیجرانە و دووری لەو گوڵ قەندەکەی لێوی گوڵ فامت


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.