فێڵبازی
Appearance
بەما زۆر گیان فیدای پارەم، بە عەقڵم یەک لە حاجیانم | سەلەم دادانی ناو لادێم، دەلیلە خەڵکی شارسانم |
کەشیدەم داوە، سیواکم وەکوو دانەی فەقیرانە | خڕەی تەزبێحەکەم دیارە، کە من شاگردی شەیتانم |
بە فێڵ و دەسبڕنیشم، نزیکە بم بە حاجی شێخ | وەرە بنواڕە، سەیرم کە! کە چەندە شێخی ڕیش پانم |
دڵم زۆر لێ ئەدا ئەمڕۆ، بڕۆم گاجووتێ بڕفێنم | سەگێ بکوژم، کەرێ بدزم، کە وا بوو من لە ئاغانم! |
ئەگەر بێ ڕەنجبەرێکم بێ، ئەبێ ناوی بنێم سەگباب | کە چۆن خۆم باپیر ئاغام و کوڕی خانی قولی خانم |
تەماشای تای ترازوو کەم، دڵم زۆر خۆش ئەبێ کوردە | بە حۆقەی ئەستەمووڵ چشتێ بکێشم بۆ براکانم |
بە گەز شا بیکڕم چاکە، بە گەز شام و حەڵەب بیدەم | ئەمەم زۆر چاکە بۆ ڕۆژی حیسابی دین و ئیمانم |
کە بێتە باری دەمبازی و قسەی زل زل لە مەجلیسدا | وەکوو قانع بە قوربانی، شوانی هۆزی کوردانم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|