فەرمووتە تفەنگ ئاری بەگ ئەم ئەمرە ڕەوایە
Appearance
فەرمووتە تفەنگ ئاری بەگ ئەم ئەمرە ڕەوایە | سەرپێچی نییە کەس لەمە فەرمایشی شایە |
لاکین نییە ئەم ئەمرە بە من نیسبەتی قوربان | چونکی کە لە من شەنگ و تفەنگ تورفە بەڵایە |
نەی بیستوە کەس حوشتر و سنعاتی قەزازی | نەی دیوە کەسێ حافز و هامڕازی چرایە |
من چیمە لە شەنگ چیمە لە جەنگ چیم لە تفەنگە؟ | مەشهورە کە کوێر ڕەبتی بە گۆچان و عەسایە |
چەند وەختە ئەمن مونتەزیری فەیز و خەڵاتم | نەم زانی کە ئیجرای خەڵاتم بە جەزایە |
گەر بێ و بەکەرەم قەبزەی تەبرییە نەنووسی | ناتیق بە دەستی «گردە»وە ئەحواڵی فەنایە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|