Jump to content

فەرموودەی خودا گەورەی ئەحکامە

From Wikisource
فەرموودەی خودا گەورەی ئەحکامە (1950)
by پیرەمێرد
305512فەرموودەی خودا گەورەی ئەحکامە1950پیرەمێرد
فەرموودەی خودا گەورەی ئەحکامە «مَرُّواْ بِٱللَّغوِ مَرُّواْ کِرَاما»
ڕزگاری لە نەفس بە دڵی پاکە بەدیش ببینی هەر چاک بە، چاکە
بە زوهدی جاهیل ئیعتیماد مەکە بە غرووری عیلم خۆت بەرباد مەکە
ئەگەر لە عەیبی خۆت تێگەیشتی عەیب لە خەڵک گرتن زوو بەجێی هێشتی
ئەگەر دوژمنی خۆت بە کەم بگری بۆ غافڵیی خۆت تا زووە بگری
کەمی خۆت مەدە بە زۆری خەڵکی کە چاولەدەست بی دیارە بێ کەڵکی
ئەوی لە دەست چوو خەمی بۆ مەخۆ خۆت بپارێزە لە تەفرە و درۆ
ئازار بە ئازار دامەمرکێنە بیشڕەنجێی دڵی کەس مەڕەنجێنە
ئەگەر تۆ دڵت بێ تەجرەبە بەست هەروا بزانە مار دەماری گەست
هاوسێ نادان بێ ماڵت زیندانە لەتەک ڕەندانا زیندان سەیرانە
بۆ کەس حیسابی بەربووە مەکە پێت بڵێن نەزان خۆت تووڕە مەکە
لەگەڵ نەناسا مەبە بە هاوڕێ ڕێی شەقام بگرە تا ئەتباتە ڕێ
بە هونەری خۆت، خۆت هەڵمەکێشە ڕەزامەندی خەڵک بۆ تۆ لە پێشە
کە بە پشت کەری دێزا ڕابووری ئەبێ لە ژانی لەقەی ببووری

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 600
1940/06/13


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).