فەسڵی بەهار
Appearance
ئەی وەتەن! دیسان بەهارە و ئارەزووی سەیرانمە | مەیلی هاژەی قەڵبەزەی بەفراوی کوێستانانمە |
ئیشتیهای بۆنی گول و گوڵ سۆسەن و ڕێحانمە | ئارەزووی سەرکەوتنی لاوانی کوردەستانمە |
گەرچی بۆ جەهل و نەزانین، شۆڕش و گریانمە | |
ئیشتیهای سروەی نەسیمی سوبحی سەر کۆسار ئەکەم | سەیری خاڵی ئاڵ و واڵی ئاهوویی تاتار ئەکەم |
ئەی وەتەن وەختم بە یادی تۆیەوە ئیمرار ئەکەم | بیر لە ئەییامی زەمانەی زەندی و قاجار ئەکەم |
دەردەکەم دەردێ گرانە و دەردی بێ دەرمانمە | |
ئەی وەتەن! باخچەی تەبیعیت کافییە بۆ جەننەتم | مەنزەرەی سوبحی جەمالت شافییە بۆ میحنەتم |
تۆ پزیشکی دەردی دڵمی بۆیە ڕوو لە سیححەتم | لا ئەبا بۆنی وەنەوشەی چیمەنت سەد عیللەتم |
لێوبەبار و دەستەئەژنۆ سەرکزی کوردانمە | |
ئەی وەتەن! بەرلین بە نۆکەر سۆسەن و نەسرینی تۆ! | لۆندەن و پاریس فیدات بن بۆ هەوای شیرینی تۆ! |
کەی قەڵەم تەحریر ئەکا شەرحی گوڵی ڕەنگینی تۆ؟ | بۆنی عەتری خستە دنیا نەرگسی نوورینی تۆ |
ڕەببی ئاوا بێ وەتەن، چون «جنة العدنان»مە | |
هۆزی کورد ئەمڕۆ بەهارە! کەی بەهاری ئێمەیە؟ | کەی وەتەن گوڵزار و باخ و لالەزاری ئێمەیە؟ |
کەی سلێمانی و هەڵەبجە و کۆیە شاری ئێمەیە | خۆرنشین ڕەنگ زەردە، گۆیژە دەردەداری ئێمەیە! |
کوێر نەبووم، ئەیلوولە تانەی سەرپەڕەی چاوانمە | |
قەسری قاجارە لە جەرگم زامی سەختی کارییە | بۆ براکانی شیمالم ئەشکی ئاڵم جارییە |
ڕۆڵەڕۆمە بۆ شوکاک و کار و پیشەم زارییە | سووری خوێنی لوڕ لە هەوری ئاسمانا دیارییە |
ڕۆژی ئەمڕۆ یادی ڕۆژی وەیسە و پیرانمە | |
دوێ لە قەبرا نەوجوانێ تازە نەوخەت هاتە دەر | ئاوڕێکی دا، نواڕی بۆ سەراسەر دەشت و دەر |
نەعرەتەی پێکا و بە دوو دەس دای لە سینە و تەپڵی سەر | بۆ چی وا پاشکەوتووە کوردی دلێری پڕ هونەر |
ئەم ولاتە بێکەسە کەی خاکەکەی جارانمە؟ | |
ئەی وەتەن! بۆ شەوق و زەوقی، ئیشی بێ ئەولادییە | بێستوون بێ نازە ئەمڕۆ، کاری بێ فەرهادییە |
ڕەببی خوسرەو کوێر و کەڕ بێ وا لەسەر بێدادییە | بۆ هەموو کەس دەورە دەورەی حوڕڕی و ئازادییە |
ئەی خوا تا کەی ئەسیریی خەلعەتی نیشتمانمە؟ | |
ساقیا! سا دەی بە یادی چاوی دولبەر بێنە مەی | بۆ فەرەج تێکە لە سەر یەک بێرە گەردش پەی بە پەی |
قەت مەخۆ ئێشی زەمانە، بیر کەرۆ کوا تاجی کەی؟ | کوانێ گورزی قارەمان و دەبدەبەی شێرانی ڕەی؟ |
«قانعا» ئەمڕۆ و سبەینێ نەوبەتی گۆڕانمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|