فەسڵی زستان
Appearance
ئەی وەتەن! زستانی ساردت وەک هیوای کوردانمە | ڕووت و قووتی دارەکانت وەک گرۆی لاوانمە |
بۆ کڵێڵەت قوڕ بپێوم وەک قوڕی سەر شانمە | بەفر و باران و بڵووکەت هەر وەکوو گریانمە |
تۆ خەریکی مردنی بۆیە منیش دوا گیانمە | |
خوێنی گەرمم ساردە بێشک هەر وەکوو بەفراوی تۆ | دڵ وەکوو یەخبەندی تۆیە بۆ نیشانە و ناوی تۆ |
ڕۆحەکەم بۆ دەرنەچێ بۆ گوڵشەنی فەوتاوی تۆ | ئەی وەتەن چۆن دانەمێنم وا کز و داماوی تۆ |
کوردە سادەی بێن بگریەن شیوەنی نیشتمانمە | |
ئەی وەتەن سەد حەسرەتا بۆ غیرەتی عەهدی قەدیم | بۆ سەلاحەددین و عادل، بۆ قوباد و بۆ کەریم |
کوانێ نەعرەی ڕوستەمت؟ کوا بێژەنی بێ ترس و بیم؟ | شێرەکانت مردن و بێکارەکان ساغ و سەلیم |
نەگبەتە دۆچاری شانی کورد و کوردستانمە | |
ئەی وەتەن! هیچ خەم مەخۆ ڕۆژێ ئەبێ بۆ ئاخری | دەستی بەیزا دەرکەوێ، سیحری نەمێنێ سامیری |
چون سەراسەر جەوهەری، نەک جەوهەری هەر ئاگری | کێ ئەڵێ دەشت و دەر و کێو و کەنەک داناگری |
ئەمڕۆ با وابێ براکەم، چون نەوەی شێرانمە | |
هۆزی کورد! تاکەی بە غەفڵەت؟ تا بەکەی مەستن لەخەو؟ | تا بەکەی خۆخواردن و دوژمن بە یەک وەک هۆزی کەو؟ |
ڕۆژی ڕووناکت لەبەر چی تاریکە وەک نیوەشەو؟ | گاهێ چاوەڕوانی ئەم بی و تاوێ خزمەتکاری ئەو؟ |
ئەی وەتەن! تۆڵەت بە ئەستۆی فیتنە و دووزوانمە | |
جەهل دوورانی دوو چاوی بازی تەڕلانی تەوار | کوردەکانی خستە پاش بێگانە و تورک و تەتار |
هەر زەمانێ چاوی بەر بوو کوردی ڕەندی هوشیار | جا تەماشا کە لە لرفەی پیادە و هەڵمەت سوار |
شاهیدی ئەم ئیددیعامە دەبدەبەی بابانمە | |
قانعا! میللەت هەموو کوێرە! ئەبێ کێ بەرکەوێ؟ | میللەتێ کۆشش لە ڕیش و پرچ ئەکا چۆن سەرکەوێ؟ |
کوردی جێماو چۆن لە ناو بێگانەکانا دەرکەوێ؟ | ئەی خوا ئاهـ و نزوولەی خاکەکەم مەحشەر کەوێ! |
جا ئەزانی کێیە ڕووڕەش بەردەمی یەزدانمە؟! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|