Jump to content

فەلسەفەی کورد

From Wikisource
فەلسەفەی کورد (1950)
by پیرەمێرد
306163فەلسەفەی کورد1950پیرەمێرد
هەر ئەموت: خۆزگە دنیام بدیایە گلەیی خەڵقم لێ بپرسیایە
بموتایە: بۆچ گلەیی ئەکەن؟! بۆچ وا جنێوی سووکت پێ ئەدەن
ڕۆژێک بە تەنها لە ماڵەوە بووم وەنەوزم ئەدا خەریک بووم بنووم
لە پڕ تەڕپیرێک بە ئاڵ و واڵا تەنیا و سەربەخۆ خۆی کرد بە ماڵا
بە لارولەنجە هات بە لامەوە بێپەروا دانیشت بە ئارامەوە
وتی: ئارەزووی منت کردووە؟ خەڵک ناوی منیان بە سووک بردووە
ئەوەش ئەزانم، تۆ منت ناوێ خۆت قەمتەر ئەکەی بە نان و ئاوێ
لەبەر ئەوەیە کەوا هاتمە لات ئەوا خۆم هێنا بۆ تۆ بە خەڵات
من ئەو سێبەرەم دوام کەوی ئەڕۆم ڕووم لێ وەرگێڕی من لە شوێنی تۆم
لەوساوە کە خوا منی داناوە مۆری کچێنیم هێشتا نەشکاوە
ئەوی نێر پیاوە منی لا سووکە ئەوی ئەیەوێم ڕاست نێرەمووکە
خوا پیاوی بە من تاقی کردەوە بۆ محەکی پیاو بووم بە کردەوە
ئەوی کە جارێک گرتمە باوەشم دین و ویژدانی کرد بە پێشکەشم
بەبێ ئیختیار تەسلیمی من بوو کە ئەملام دایە، ئەولای لە بیر چوو
هەر من بۆم تێکرد، ئەو تێری نەخوارد دواییش بەجێی هێشت بە هەناسەی سارد
ژنەکەی بردی بۆ مێردی تازە وتی با بۆرە بێتە جێی بازە
خەڵک ئەم ئەحواڵەی وا لە پێش چاوە کەچی هێشتاکو بۆ من سووتاوە
هێندە شیرینم شانەی هەنگوێنم پێی عاشق وەک مێش پێکا ئەلکێنم

تشرینی دووهەمی ساڵی ١٩٤١


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).