قانع لاسایی ئەکاتەوە
Appearance
کوردینە ڕۆژی شادییە هەموو دە بێنە هاتوچوو | وا دەردی دڵ شوکور نەما شادی بکەن بەزووبەزوو |
چوون شادین لە خۆشی دڵ وەک جۆشی مەنجەڵ بێنە کوڵ | زوڕنا بە عاعاعاعەعا، دەهوڵ بە بۆ بەبۆ بەبۆ |
نەشئە بخاتە دڵ هەموو حەیوانی ماڵ و دەشت و دەر | بزن بە بابابابەبا، پەپوو بە پوپەپوپەپوو |
پاساری بێتە جیکە جیک، قاڵاو بە قا قا قا قە قا | مامر بە قرتە قرتە قرت، جووجکە بە جوو جوو جوو جوو جوو |
مناڵ بە پش پش پش پش و گوربە میاو میاو میاو میاو | کوڕ گەل بە چخ چخ چخ و سەگەل بە حوو حووحوو حوو حوو |
هەڵپەرێ کەر بە تەپ تەپ و شمشاڵ بە هاژە هاژە هاژ | گۆرانی وێژ بە وەی وەی وەی، سەر؟ چۆپی بە هوو هوو هوو |
دەفیش بە پەوپەو پەو پەپە و تاسیش بە زڕ زڕ زڕ زڕوو | دەمانچە تەق تەق تەق تەق و تفەنگ بە توو توو توو توو توو |
ئەسپی سوارە حی حی حی، هێستر بە لوشە لوشە لوش | کۆتر بە گوم گوم گوم گوم و کەڵەباب بە عوو عووعوو عوو |
مەڕۆ مەڕۆ مەڕۆ بڵێین کوڕان بە کیژی نازەنیین | لاچۆ لاچۆ لاچۆ بڵێین کچان بەشەرم و ئابڕوو |
سوارە بە زرمە زرمە زرم، مناڵ بە قیژە قیژە قیژ | عوودیش بە دی دی دی دی دی، خۆشی خاتە دڵ هەموو |
پیان قو بە، دن دن دن دن و کەمانچە بە، جی جی جی جی جی | شاور بە فڕ فڕفڕو فڕو، بۆقیش بە قوو قوو قوو قوو قوو |
لەق لەق بە لەق لەق لەق لەق و هێ هێ کەرە، بە هێ هێ هێ | قانع بە هەی هەی هەی هەی و سۆفی بە هوو هوو هوو هوو هوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|