قانع لە مردنی ژنەکەیدا ئەم غەزەلەی نووسیوە
Appearance
ئەی دڵی خەمبار بەسیە تا بەکەی گریان و زار؟ | تازە بێ سوودە خەیاڵی مەسکەن و یار و دیار |
بێ سەلیقە، هەوری نەگبەت وا لە بەختم جەم بووە | تاوە تەرزەی مەینەتی پەی پەی لەسەر ئەڕژێتە خوار |
ئەی دڵ ئاخر خۆشی چییتە چوونکە وا عارت نییە | با برینت هەڵکەنم تابێتە سۆ وەک زەخمی مار |
کوا ڕەفێقی هەم دەم و هەم هەم جەلیسی هۆدەکەت؟ | قوڕ بەسەر خۆی کوا جەماڵی دڵبەری زیبا نگار |
کوا خڕەی خڕخاڵ و زێڕ و گۆشەوارەی نوقرەیین | کوا بریقەی لاجەناح و کوانێ کێشی لفکەدار؟ |
کێ هەیە شەو بێتە پاڵت بۆنی عەتری بتگرێ | کێ بەباڵا وەک چناری تازە خەڵفی نەوبەهار |
کێ بە غەمزەی چاوی مەستی مەرحەباییت لێ ئەکا | کێ بە ڕەمزی تاقی ئەبرۆ جەلب ئەکا سەبر و قەرار؟ |
قانعا خۆ تۆ دڵت هەر قوڕ بپێون دەم بە دەم | تۆ لە داخی ئەم زەمانە ئەو لە بۆ دیداری یار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|