قانع و تاوسی تانجی
Appearance
تاوس من و تۆ هەردووکمان پیرین | یەک لە یەک بەدتر مات و زویرین |
من دوعا بۆ نان تۆ دوعا بۆ من | دۆس دێنە سەیرمان چ جیای دوژمن |
تاوس ئەزانم حاڵت بێ حاڵە | هیچ خەفەت مەخۆ وا نیوەی ساڵە |
پێنج، شەش مانگێ تر بە ئیزنی خوا | یا جووتی هێسر یاخۆ جووتێ گا |
ئەخەمە زەوی جووتی پێ ئەکەم | بە تێر و تەسەل نانی تۆش ئەدەم |
کەواکەی بەرم حەوت ساڵ تەواوە | هیچ کەس نازانێ لەچی دووراوە |
ساڵێ تر ئەیکەم بە جلی بەرت | با کۆڵنج نەکەی نەدا لەسەرت |
بەڵام وا ئێستا فەسڵی زستانە | وادەی کڵێڵەی بەفری کوێستانە |
دەسا بتبینم ئەی شێرەکەی خۆم | کەروێشک و ڕێوی چلۆن ئەگری بۆم |
مەنواڕە بەوا کز و داماوم | هەتا بمێنم عاشق بە ڕاوم |
وڵامی تاوس | |
قانع هیچ کەسێک نازانێ تۆ چییت | لە من خراپتر دائیمە برسیت |
نە شێخ نە مەلای، نە ئۆمی نە بەگ | تۆ خۆت نان بخۆ چیت داوە لە سەگ |
تۆ کۆنە فەقێی پەروەردەی مزگەوت | ئەوەندەت دیوە لە لار و لە چەوت |
سەد هەزار شڕم بە نیوە شڕت | دەستم بە گونی کوتەکی کوڕت |
ئەو وەختە زانیم کەتۆ بێ نانی | لە من خراپتر دڵ پەرێشانی |
کە خەریک شێعری، شێعریش نەگبەتە | ژینی شاعێران خەیلێ زەحمەتە |
تا تۆ شاعر بی و من تانجی تۆ بم | لەمە خراپتر هەر ڕەنجەڕۆ بم |
وا من خەریکە لە برسا ئەمرم | لەباتی کەروێشک مەر گونت بگرم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|