قانع و دارەگەورەکەی سەرکەل تار بدەر
Appearance
دارە گەورەکەی سەرکەل تاریدەر | نشینگەی ڕێبوار، ئەم سەر و ئەو سەر |
باڵات سپیدار سەر سەراوانە | گەڵات لاپەڕەی مێژووی زەمانە |
هاژەی شا لەقت زاخاوەکەی دڵ | ڕیزێ هێلانەی بولبول لەسەر چڵ |
پانکەی تەبێعی شنەی سێبەرت | خاڵی ڕووی گەردوون شکۆفەی سەرت |
چەپەن قزڵجە و ڕاستت سەرکانە | تەماشاگاهت گشت کوردستانە |
هەرچەن بە دیمەن دارێکی جوانی | بەڵام بە واتە ماوەی زەمانی |
من سوێنت ئەدەم بە دیدەی یاران | بە نیم نیگای ناز گۆشەی دەواران |
بە تاقی ئەبرۆی ڕەشی سیوەنگی | بە پێچی زوڵفی وەک ماری جەنگی |
بە لەنجە و لاری نیمچە غەزاڵان | بەهاڕەی پۆیلەی نازک نەوهاڵان |
ڕاسم پێ بێژە کێت دیوە بەچاو؟ | چیت دیوە لە ڕووی گیتی ناتەواو؟ |
بەسەد ناڵە و دەرد دار هاتە وەرام | وتی ئەی قانع دەروون پڕ لە زام |
من تووڵە نەمام دەورەی مادانم | چەقاوی دەس و پەنجەی کوردانم |
کاتێ مادەکان لە ئەورووپاوە | بڵاوەیان کرد بەڕووی دنیاوە |
هاتنە ئیکباتان کە هەمەدانە | کردیان بە پێتەخت جێگەی شاهانە |
چوون خۆیان کورد بوون دەوڵەتی کوردان | لە کوردستانا چاک دایان مەزران |
ئەوەڵ دیوکس پادشای کوردان | ڕەشید و سەخی مەردی ڕووی مەیان |
زۆر چاک دایمەزران ئەساسەی شاهی | بناغەی خوێندن سوارەی شاهی |
ئاڵای داچەقان سپی و سەوز و سوور | ئەدرەوشایەوە نزیک تا لە دوور |
ئەو سککەی پارەی هێنایە کایە | لەڕووی دنیادا کردیان بە مایە |
جێگەداری ئەو فرەفرتیش بوو | وەبەرزی هۆزی کەوتە هاتوچوو |
لە پاش ئەو نۆبە هاتە نیوخشتر | دانیشت لەسەر تەخت شێری پڕ هونەر |
ئاشووری فەوتان لە کوردستانا | وەک شێر ئەینرکان لە ڕوی میدانا |
منیش یادگار شاهانی دوورم | بەم سەر یاڵەوە پڕ جەفا و جەورم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|