Jump to content

قانع و دڵی

From Wikisource
قانع و دڵی (1954)
by قانع
306932قانع و دڵی1954قانع
دڵێ نەناڵێ بۆ هیچ نەخۆشێ ئازاری نەبێ، بۆ هیچ پەرۆشێ
هەر بۆ ئارەزووی خۆی تێ بکۆشێ بۆ زامێکی هۆز، زوخی نەنۆشێ
یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ

بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ

دڵێ بمخاتە کۆڵانە و کۆڵان دایم کور کەی بێ، بۆ دیدەی کچان
قەت ڕا نەچڵەکێ، بۆ بێ دەستەکان گوێی خۆی شل نەکا، بۆ ناڵە و گریان
یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ

بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ

دڵێ ڕەحەت بێ، کە چووە سەر کورسی ئیتر نەنواڕێ بۆ حاڵی برسی
تەماشای خەڵک کا، بە زەردو سیسی ئەبێ ئەو دڵە، بۆ لێی بپرسی
یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ

بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ

دڵێ من و تۆ بکا لەل برای هەرچی خۆت خەیتە ژێر سایە و پەنای
بێزت لێ بکا و، بڵێ تۆ گەدای من دەوڵەمەندم! تۆ کەی ئاشنای
یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ

بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ

دڵێ ژان نەکا بۆ ژانی هاوسێ لەبەر فیز کردن، هیچ کەس نەناسێ
نەبیسێ ناڵەی کوێر و کەساسێ تو خوا، ئەو دڵە بۆ هەر نەماسێ
یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوەرە بێ

بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ

دڵی تێکۆشێ بۆ ماڵی دنیا کەس نە گرێتە خۆی، بەتاقی تەنیا
لە بیر باتەوە گشت خزم و برا هەر وک دوعاکەی پێشوو کە وترا
یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ

بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ

دڵێ ڕازی بێ بە کزی یاران هەر خۆی پارێزێ لە دەستەی دەوران
جارێ. بۆ هیچ کەس نەیەتە گریان بۆ خەڵک نەقرچێ و نەبێ بە بوریان
یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ

بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ

دڵێ بچێتە سەر شەربەتی ئاڵ بە بیر یا نەیەت، خەم دراوسێ ماڵ
ئەو بیرە بخواو منیش ئاوی کاڵ ئەو گەنم بخواو منیش گاڵی تاڵ
یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ

بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ

دڵێ نەسووتێ بە ئەحواڵی من هیچ فەرقی نەخا، چ دۆس چ دوژمن
با، هەر گێژ بخوا لە دەریای بێ بن ڕبی ئەو دڵە، داڕزێ و کون کون
یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ

بەتیغی دوژمن، پارە پارە بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).