قانع و کۆتری ئاسایش
Appearance
ئەی کۆتری سپی ئەی مەلی جوان | مەرهەمی زامی گەلی پاشکەوتووان |
سەرباڵ چڕی شیر، سەر سنگ نەرم و نۆڵ | ئاوەدان کەری شاخی چۆڵ و هۆڵ |
هاقووت سەمتوری، کەڵەی گەنجانە | لەنجە و لارەکەت بۆ دڵ دەرمانە |
گوم گومەی قوڕگت کەمانچەی سۆزە | سێبەری باڵت پیرۆزیی هۆزە |
دەک پیرۆزت بێ شەرەف و شانت | خۆشەویستیەکەی دەوری جیهانت |
کە دەرئەکەوێ لەسەر تەلاران | دێنێتە خرۆش گەلی هەژاران |
ئەی کۆتری ئاشتی ئەی نووری چاوم | تەسکینی ئێشی جەرگی قرچاوم |
بێرە گەردەلوول باڵ ڕاوەشێنە | بە ڕووی گیتیدا ئاشتی بنوێنە |
چون ئێمە لە جەنگ تەواو بێزارین | لەبەر هەژاری یەکجار بیمارین |
ئێمە و بەرابەر تۆپ و تەییارە | ئێمە و کەلەپچە و لە پای سێدارە |
ئێمە هەوڵ ئەدەین بۆ ئاو و بۆ نان | ئێمە و جەنگ کردن ئێمە و ڕووی مەیدان |
ئەی کۆتری ئاشتی ئەی هۆی ئاسایش | بە خۆت ئەکەوێ جلوە و نمایش |
شەقەی شاباڵت با کەڕ کا دوژمن | بخە ئاسایش سەد هەزار وەک من |
ئیتر هەر بژیت مایەی ژیانم | ڕووناکی چاوم نەجمەی سەرشانم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|